بە پێ ڕاپۆرتەکان، ئارام ئازادە کە لە کۆتایەکانی مانگی بەفرانباری ساڵی ڕابردوو(۱٤۰۱) و لە سەردەمی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی لە یەکێک لە شەقامەکانی سنە لە لایەن هێزە بەکرێگیراوەکانی ڕژیم ئاخۆندی گیرابوو، زۆرتر لە هەشت مانگ بە سەر بەندکردنی تێدەپەڕێت، تا ئێستە هیچ زانیارییەک لە سەر چارەنووسی ناوبراو لە بەر دەستدا نییە.
جێگەی ئاماژەیە، ناوبراو بۆ لێپرسینەوە بۆ یەکێک لەبەندیخانەکانی دەزگا تێرۆریستیەکانی ئێتلاعات گواستراوەتەوە و بۆ وەرگرتنی دانپێدانانی زۆرە ملێ شکەنجە دراوە.