پەخشان عەزیزی، ڕۆژنامەنووس، ئاریکاری کۆمەڵایەتی و بەندکراوی سیاسیی کورد لە بەندیخانەی ئەڤێن کە بە "بەغی" تۆمەتبار کراوە، لە یەکەمین ساڵی بەندکرانی، لە مافی پەیوەندیی تەلەفۆنی و چاوپێکەوتن لەگەڵ خانەوادەکەی بێبەش کراوە
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەرییەکان، ماوەی دوو حەفتەیە کە پەخشان عەزیزی، بەندکراوی سیاسیی کورد و دەرچووی بواری ئاریکاری کۆمەڵایەتی، لەلایەن بەرپرسانی بەندیخانەی ئەڤینەوە، مافی چاوپێکەوتن و پەیوەندی گرتنی لێ وەرگیراوە و هەر ئەوە نیگەرانیی خانەوادەکەی سەبارەت بە بارودۆخی تەندروستیی پەخشان عەزیزی لێ کەوتۆتەوە.