ڕۆژی یەکشەممە ٢٤ی پووشپەڕی ساڵی ١٤٠٣، شوێنی نیشتەجێبوونی ژنێکی بەلووچ لەلایەن هێزەکانی سپای تێرۆریستی پاسداران لە چابەهار وێران کرا.
وەک لە گرتە ڤیدیۆییە بڵاوکراوەکەدا دەردەکەوێت، ژنە بەلووچەکە لە هێزەکان دەپاڕێتەوە کە كەلوپەلی نێو ماڵەكەی لەنێو نەبەن، بەڵام هێزەکانی سپای پاسداران بێ گرنگیدان بە هاوارەکانی ئەو ژنە هەموو شتێک لەناودەبەن.