عەلی ئەڵڵا وەیسی بەندکراوی سیاسیی پێشووی کورد و لە چالاکانی مەدەنی شاری سنە لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی رژیمی ئێرانەوە گیرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
بەپێی ڕاپۆرتیهەواڵدەرییەکان، ڕۆژی یەکشەممە ٢٤ی پووشپەڕ، عەلی ئەڵڵا وەیسی، بەندکراوی سیاسیی پێشوو و لە چالاکانی مەدەنی ناسراوی شاری سنە، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی بەد ناوی ئیتلاعات گیرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە..
جێگەی باسە کە عەلی ئەڵڵا وەیسی لە ماوەی ساڵەکانی ڕابردوو چەند جار لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە گیراوە و تەنانەت سزای بەندکرانی بەسەردا سەپاوە..