تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

گرتنی دوو هاووڵاتی لە شاری پیرانشار

گرتنی دوو هاووڵاتی لە شاری پیرانشار
تێکۆشان

   عوسمان دڵسۆز تەمەن ٦٦ ساڵ و برازاکەی بەناوی هەژار دڵسۆز (عەبدولڕەحیم) خەڵکی پیرانشار، کە هەر یەک سزای دوو ساڵ بەندکرانیان بەسەردا سەپێندرابوو، بەمەبەستی تێپەڕکردنی سزای بەندکرانەکەیان گیران و بۆ بەندیخانەی ناوەندیی نەغەدە گواسترانەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەرییەکان،  ڕۆژی شەممە ٢٣ی پووشپەڕ،عوسمان دڵسۆز تەمەن ٦٦ ساڵ و هەژار دڵسۆز تەمەن ٣٠ ساڵ دوای بانگکران بۆ لقی جێبەجێکرانی سزاکانی شاری پیرانشار گیران و بەمەبەستی تێپەڕکردنی سزای دوو ساڵ بەندکرانەکەیان بۆ بەندیخانەی ناوەندیی نەغەدە گواسترانەوە.
عوسمان دڵسۆز و هەژار دڵسۆز لەگەڵ هاووڵاتییەک بەناوی ئاکام خزرزادە مانگی بانەمەڕی ئەمساڵ لە دۆسیەیەکی هاوبەش لەلایەن لقی ١٠٢ی بێدادگای تاوانەکانی پیرانشار بە تۆمەتی "ئەندامبوون لە یەکێک لە حیزبە دژبەرەکانی رژیم هەر یەک سزای دوو ساڵ بەندکرانیان بەسەردا سەپێندرابوو.

4 مانگ و 6 ڕۆژ و 23 کاتژمێر و 34 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

گرتنی دوو هاووڵاتی لە شاری پیرانشار

گرتنی دوو هاووڵاتی لە شاری پیرانشار

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی