تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

بانگهێشتی هاووڵاتیێکی کامیارانی بۆ دادگا

بانگهێشتی هاووڵاتیێکی کامیارانی بۆ دادگا
تێکۆشان

هاووڵاتییەکی کورد بەناوی ئیحسان بێهجەتی بەمەبەستی تێپەڕکردنی سزای بەندکرانەکەی لە دەرەوەی بەندیخانە و لەژێر چاودێریی پێبەندی ئەلیکترۆنی بانگ کراوەتە لقی جێبەجێکرانی سزاکانی بێدادگای ئەو شارە.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەرییەکان، ڕۆژی پێنجشەممە ٢١ی پووشپەڕئیحسان بێهجەتی، هاووڵاتیی خەڵکی کامێران بەمەستی جێبەجێکرانی سزای بەندکرانەکەی لەژێر چاودێریی پێبەندی ئەلیکترۆنی بانگ کراوەتە بێدادگا و سزاکەی جێبەجێ کراوە.
ئیحسان بێهجەتی لەلایەن بێدادگای رژیمی ئێران بە تۆمەتی "چالاکی تەبلیغی دژ بە حکومەت" سزای ٩١ ڕۆژ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرابوو کە ئەو سزایە بۆ چاودێریی پێبەندی ئەلیکترۆنی کەم کرایەوە.
ئەو هاووڵاتییە لە ڕێکەتی ٩ی ڕێبەندانی ١٤٠٢، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە گیرابوو و دوای تێپەڕکردنی ٤٠ ڕۆژ بەندکران بەدانانی بارمتە لە گرتووخانەی ئیتلاعات ئازاد کرا

3 مانگ و 3 ڕۆژ و 15 کاتژمێر و 14 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بانگهێشتی هاووڵاتیێکی کامیارانی بۆ دادگا

بانگهێشتی هاووڵاتیێکی کامیارانی بۆ دادگا

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی