تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

ژنێک لە لایەن مێردەکەیەوە لە میاندواو کوژرا.

ژنێک لە لایەن مێردەکەیەوە لە میاندواو کوژرا.
تێکۆشان

ژنێکی گەنجی خەڵکی میاندواو بە ناوی سەمیرا کاشیان لەلایەن هاوژینەکەیەوە بە چەکی سارد کوژرا وە تا ئێستا هۆی  کوژرانەکەی ڕوون نییە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریەکان،  ڕۆژی پێنجشەممە ٢١ی پووشپەڕی ١٤٠٣، سەمیرا کاشیان خەڵکی میاندواو لەلایەن هاوژینەکەیەوە و بە چەقۆ کوژرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار و نزیک لە خانەوادەی کاشیان، سەمیرا تەمەنی ٢٥ ساڵ و دایکی دوو منداڵ بووە.

شایەنی باسە، ژنکوژی توندترین شێوەی دەرکەوتنی دژایەتی و بێزاری لە ژنان لە سەرجەم کۆمەڵگە پیاوسالارەکاندایە. ڕژیمی ئاخوندێ ئێران بەشێوەی یاسایی و سیستەماتیک نە تەنیا هەوڵ نادات پێش بە ژنکوژی بگرێت، بەڵکوو بە شێوەی حکوومەتیش خۆی لە ژنکوژییەکاندا دەستی هەیە و لە ڕێگای یاسا دژە ژنەکانییەوە، ژنکوژی لە ئاستی کۆمەڵگادا ئاسان دەکاتەوە.

1 مانگ و 26 ڕۆژ و 9 کاتژمێر و 47 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ژنێک لە لایەن مێردەکەیەوە لە میاندواو کوژرا.

ژنێک لە لایەن مێردەکەیەوە لە میاندواو کوژرا.

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی