تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

ڕاگەیاندن چەکی کاریگەری خەباتی ئەمڕۆ

ڕاگەیاندن چەکی کاریگەری خەباتی ئەمڕۆ
ماردین زاهدی


ڕاگەیاندن و بڵاو کردنی ڕاستیەکان وەک سەرچاوەیەکی باوڕپێکراو، ڕۆڵێکی سەرەکی لە جیهانی ئەمڕۆ بە گشتی و لە خەبات دژ بە میدیای چەواشەکاری دەسەڵاتە دژە خەڵکیەکان بەتایبەتی هەیە.
ئاشکراو ڕوونە کە سیستەمی چەواشەکاری میدیایی ڕژیمی ئاخوندی ئێران بۆ بەلاڕێ دا بردنی ڕاستیەکان و فریودانی خەڵک، هەموو توانای خۆی سەرف دەکات، بەو مەبەستەش بەپێی ئامارەکان، دووهەمین بودجەی کەڵانی ڕژیمی بۆ دیاری کراوە. بابەتی ڕاگەیاندن و میدیا لە ڕژیمی ئاخوندی دا هەر لە دەستپێکی بە دەسەڵات گەیشتنی، تەرکیزێکی زۆری لەسەر کراوەو تەنانەت بونی دەزگای ڤیدیو وە کاسێت و هەر چەژنە ئامرازێک کە دەکرا دەنگێکی جیاواز کە دەنگی ڕژیمی ئێرانی پێی ببیسی بۆ کەسەکان قەدەغە کرا بوو. میدیاکانی ڕژیم ئەوەی پێیان خۆش بوو بۆ خەڵکیان بڵاو دەکردەو وە ئازادیخوازنی دژ بە دەسەڵاتەکەی، بە ترۆریست و تەجزیە تەڵەب و دژبەری دین و بابەتە بزوێنەرەکانی هەستی خەڵک ناو دەبرد. لە شەڕی ڕژیم لەگەڵ عێراق دا ڕاستیەکانی ئەو شەڕەی دەشاردەوەو جینایەتەکانی خۆی بە کردەوەی ئوپوزسیون ناو دەبرد و زۆر چەواشەکارانە هەوڵی ئەدا وای دەربخات کە ئەو هێزە ئاادیخوازانە، لە دژی وڵاتن و هاوکاری دژمن دەکەن. هەروها هاوکات هێرشی کلتوری و سیاسی دەکردە سەر باوڕ و نەریتەکانی خەڵک و لە ڕێگەی تەفرەقەوە بەنیازی ئەوە بوو لە نێوان نەتەوەکانی ئێران دا شەڕێکی مەزهەبی و نەتەوەیی هەڵبخڕنێ. 
ئەمڕۆژەش ڕژیم لەسەر ئەو بابەتە هەر سوورەو هەموو هەوڵی خۆی ئەدات تا نەک هەر لە ئێران، بەڵکوو لە هەموو جیهان دا ڕەواڵەتی خۆی بە مەشروع نیشان بدات و وای دەربخات کە ڕژیمێکی خەڵکیەو بۆ بەرژەوەندی خەڵک تێکۆشان دەکات.
لێرەدا دەبێ ورد بینه سەر ئەوەی که ڕۆڵی ئوپوزسیون لەسەر ئەو چەواشەکاریەی ڕژیم و بەرپەرچی فرت و فێڵەکانی چییه. کاتێک کە ناوی ئوپزسیون و حیزب دێتە پێشەوە، خەڵک زیاتر بیر لە خەباتی چەکداری دەکاتەوە. ڕاستیش ئەوەیە که خەباتی چەکداری بۆ دیفاع لە بەرانبەر کردوە ترۆریستیەکانی ئەو ڕژیمە کە هەموو جینایەتێک بۆ سەرکوت و کوشتنی خەڵکی ناڕازی لە ناوخۆ و دەرەوی وڵات دەکات، زۆر حاشاهەڵنەگرەو ناکرێ هەوڵی پاراستی خۆت لە بەرانبەری دا نەدەی. بەڵام وێڕای ئەو بابەتەش لەم سەردەمەدا بوونی زانیاری و سەرچاوی متمانە پێی کراو بۆ لەقاودانی چەواشەکاریەکانی ڕژیم زەرورەتێکی زۆر گرنگەو دەبێ ئەو ڕاستیە بزانین کە چەکی کاریگەری خەباتی ئەمڕۆی ئێمە، ڕاگەیاندنەو بە دروست کردنی میدیا و بڵاو کردنی ڕاستیەکان بۆ ناوخۆی وڵات و دونیای دەرەوە پێویستە هەمووی هەوڵ و توانای خۆمان بدەین. چونکە ئەو ڕژیمە وەک وترا، زۆرترین هەوڵی خۆی ئەدات کە لە ڕێگەی بڵاو کردنی درۆ، ڕاستیەکان بشارێتەوەو نەهێڵێ کە خەڵک وریا بنەوە.
ڕاگەیاندنەکان ئەمڕۆ جیهانی سیاسی و نیزامی کونتڕۆڵ دەکەن و بەڕێوەبەری گشتی سەردەمی مۆدێڕنیتەن. بوونی هەر جۆرە چەکێک و خراپ بەکار هێنانی بەبێ ئاگاداری لە زانیاری و ڕاستیەکان دەتوانێ زیانی قەرەبوو نەکراو بگەینێتە بزاڤی ڕێگەی خەبات و نەهێڵێت کە ڕەوتی ئازادیخوازی ڕێگەی دروستی خۆی بڕوات، بۆیە دەبێ زانستی ڕاگەیاندن بە باشترین و سەردەمانەترین نەوعی خۆی پەرەی پێی بدرێت.
شۆڕش لە وڵاتەکاندا ئەو کاتەی بناغە دادەنێ کە دەستت بە میدیا سەرەکیەکان وەک دەنگ و ڕەنگی میللی بگەت و بتوانی بەڕێوەبەری ئەو ناوەندە بی و ئەگەر لە ڕەوتی شۆڕش دا دەستی خەڵک بەو ناوەندە بگەت، وەرگرتنەوەی لە لایەن حکومەت زۆر ئەستەم دەبێت. بۆیە بینیمان کە لە شۆڕشی ژینا دا حکومەت هێڵی ئینترنێیتی بڕی و گەمارۆی ناوەندی دەنگ و ڕەنگەکانی دا کە بە دەستی خەڵک نەکەون.
لە ئێستادا پێویستە هەموو کەسێک کە دەستڕەسی بە موبایل و کەرەستەی ڕاگەیاندن هەیە، وەکوو ئەرکێک لە خەبات بۆ ئازادی نیشتمانەکەی، هاوکاری دەزگای ڕاگەیاندن بێت و نەهێڵێت هێزی بەکرێگیراوی سایبری ڕژیم مەبەست و ئامانجه گڵاوەکەی بۆ فریوی خەڵک و بەلاڕێدا بردنی ڕەوتی خەبات جێبەجێ بکات. 
ئەمڕۆژە هەڵوێستی ئێمە وەک ئازادیخواز و خەباتکارێک بە پەرەپێدان بە ڕاگەیاندنەکانمان خۆی دەردەخات و نابێ لەو ئەرکە سڵ بکەینەوه.
ڕژیمی ئێران زۆر بە باشی دەزانێت کە ڕاگەیاندن دەتوانێ چ زەربەیەکی قورسی لێ بدات، بۆیە یەکێک لە پیلانەکانی ڕژیم بۆ ڕێگری لە خەباتی ئازادیخوازان ئەوەیە کە لە ڕێگەی خۆفرۆشە سایبری و پەرەستوەکانی، ئەو بیرۆکە بخاتە مێشکی خەڵکەوه کە شەڕ بە میدیا ناکرێت و بەو جۆرە نەهێڵی کە ڕاگەیاندن بە باشی و بە دروستی ئەرکی خۆی بەجێی بێنێت. بۆیە دەبێ ئێمەش وەکوو کەسانی ئازادیخواز و نیشتمان پەروەر، ڕێگە نەدەین کە ئەو ڕژیمە بە ئامانجە گڵاوەکەی بگەت و بە هاوکاری لەگەڵ بەشی ڕاگەیاندنەکانمان، ئەرکی خۆمان بەجێ بێنین و یارمەتیدەر بین بۆ گەیشتنمان بە ئازادی و مافە زەوتکراوەکانمان.

4 مانگ و 11 ڕۆژ و 2 کاتژمێر و 43 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ڕاگەیاندن چەکی کاریگەری خەباتی ئەمڕۆ

ڕاگەیاندن چەکی کاریگەری خەباتی ئەمڕۆ

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی