حوکمی ئێعدامی بەندکراوێکی کورد بە ناوی موجتەبا کەرەمی خەڵکی هەرسین کە پێشتر بە تاوانی پێوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان حوکمی ئێعدامی بەسەردا سەپێنرابوو، لە زیندانی ناوەندی شاری شیراز جێبەجێ کرا.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریەکان، لە بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ١٧ی پووشپەڕ ١٤٠٣ی هەتاوی حوکمی ئێعدامی بەندکراوێکی تەمەن ٢٨ ساڵ بە ناوی موجتەبا کەرەمی خەڵکی شاری هەرسین سەر بە پارێزگای کرماشان لە زیندانی ناوەندی شیراز (زیندانی عادل ئاباد) جێبەجێکرا.