تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

پەیامی سكرتێری گشتی سازمانی خەبات بەبۆنەی كۆتایی شانۆی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری ڕژیمی ئێران

پەیامی سكرتێری گشتی سازمانی خەبات بەبۆنەی كۆتایی شانۆی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری ڕژیمی ئێران
تێکۆشان

هاونیشتمانیانی تێكۆشەری كوردستان!
گەلانی ستەملێكراوی ئێران!
كەس و كاری شەهیدانی ڕێگەی ئازادیی!

 


  
جێگەی دڵخۆشیە كە جارێكی دیكە گەلانی ئێران و گەلی ستەملێكراوی كوردستان، خامنەیی و دەسەڵاتدارانی ڕژیمی ئێران یان تووش شكست كردو بە بایكۆت كردنی چواردەهەمین دەورەی شانۆی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار، ناڕەوایی دەسەڵاتی ئاخوندیان سەلماندەوە.
خامنەیی و دەست و پەیوەندەكانی بە هێنانە مەیدانی مەسعود پزشكیانی بە ناو ڕیفۆرمخواز وبە دیاری كردنی وەك سەرۆك كۆماری نوێ‌ ڕژیم، مەبەستیانە لەم هەلومەرجە ئاڵۆزەی ڕژیم لە پەیوەندی لە گەڵ وڵاتانی ڕۆژئاوایی و زیاتر بوونی ئابڵوقە ئابووریەكان هەیەتی و هەروەها زیاتر بوونی مەترسیەكان لە سەر سپای پاسداران كە ئەگەری زۆرە لە لایەن ژمارەیەك لە وڵاتان بخرێتە لیستی ترۆریستی كەڵكی كاتی لە ناوبراو وەرگرێ‌. 
هەروەها هەوڵەكانی رَژیم بۆ دروست كردنی بۆمبی ئەتۆم كە لە هەر كاتێكی دیكە نزیكتر بووە، بوونی سەرۆك كۆماری بە ناو ڕیفۆرمخواز بۆ خۆڵ كردنە چاوی وڵاتانی ڕۆژئاوایی و بۆ كەمتر كردنەوەی فشارەكان و زۆرهێنانەكانی كۆمەڵگەی جیهانی،یارمەتی دەری خامنەیی و پێكهاتەی دەسەڵاتی ئاخوندی دەبێت بۆ پەرە پێدانی زیاتری گەڵاڵە ئەتۆمیەكان و لە ئاكامدا دروست كردنی بۆمبی ئەتۆمی.
ئەو ئەركەی لە ئێستادا بە مەسعودی پزشكیان سپێردراوە لە ساڵانی ڕابردودا بە محەممەد خاتمی و حەسەن ڕۆحانی سەرۆك كۆمارە بە ناو ڕیفۆرمخوازەكانی ڕابردووی ڕژیم سپێردرابوو.
ئاشكرایە بۆ گەلانی ئێران بە تێكڕاو بۆ گەلی كورد بە تایبەت،ئاڵوگۆڕی دەسەڵاتداران لە چوارچێوەی ئەو ڕژیمەدا هیچ جۆرە خێر و كەڵكێكی بۆ خەڵك نیە. بێگومان گەلانی ئێران لە تەواوی پێكهاتەی ئەو ڕژیمەو دەسەڵاتدارە تاونبارو جینایەتكارەكانی بێزارن و ئەو ڕاستیەش كە خەڵكی ئێران تەواویەتی ئەو ڕژیمەیان قەبوڵ نیە لە بایكۆتی شانۆی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری جارێكی دیكە بە باشی دەركەوتەوە.
بە بۆنەی ئەو سەركەوتنە گەورەیەی گەلانی ئێران بە سەر دەسەڵاتی دیكتاتۆری ئاخوندی و بایكۆتی شانۆی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری ئەو ڕژیمە، سپاس و پێ زانینی خۆم و هاوباوەڕانم لە سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران بە گەلی كوردو گەلانی ئێران ڕادەگەێنم كە جارێكی دیكە ئاخوندەكانیان بێ‌ هومێد كردوو ناڕەوایی ئەو دەسەڵاتەیان سەلماندەوە.
گومانم نیە ڕژیمی دیكتاتۆرو جینایەتكاری ئاخوندی بە ڕاپپەڕینی تێكڕایی جەماوەرو تێكۆشانی ئازادیخوزان و خەباتكاران لە ناو دەچێ‌ و ستەم و بێدادی لە ئێراندا كۆتایی دێ و گەلانی ئێران بە مافەكانیان دەگەن.

 


سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران
سكرتێری گشتی
بابەشێخ حوسەینی
۱۶ی پووشپەڕی ۱۴۰۳ كۆچی خۆری

4 مانگ و 14 ڕۆژ و 41 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

پەیامی سكرتێری گشتی سازمانی خەبات بەبۆنەی كۆتایی شانۆی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری ڕژیمی ئێران

پەیامی سكرتێری گشتی سازمانی خەبات بەبۆنەی كۆتایی شانۆی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری ڕژیمی ئێران

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی