یەکیەتی ئۆرووپا و ٥٠ نوێنەریی مەجلیس و سەناتۆر لە وڵاتانی رۆژئاوایی داوایان لە رژیمی ئاخوندی کرد کە ستەم و ئازاری سەر کەمینە نەتەوەییەکانی بەهایی رابگرێت. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، گروپێک لە نوێنەرانی پارلەمانی رۆژئاوا لە زۆر بوونی هێرش بۆ سەر ژنانی بەهایی لە ئێران نیگەرانییان دەر بری. جێگەی باسە کە، لە بەیاننامەی هاوبەشی ئەو نوێنەرانەدا هاتووە کە، زیادبوونی ناکۆکیەکان لە ئێران قبوول ناکرێت و نیشاندەری ئەوەیە کە لە سالی ١٩٧٩وە ئازار وئەزیەتی سیستماتیک دژ بەو چینە بەرێوە دەچێت، لە ئێران مافی ئازادی، کارکردن، ئازادی ئەنجۆمەن و خوێندن لە کەمینەکان هیچ مانایەکی نییەو تێکۆشان بۆ مافەڕەواکان بە پێی یاسای نادادوەرانەی ڕژیم قەدەعە کراوە.