دوو هاووڵاتی بەلوچ لە ٸێرانشار لە لایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیمەوە گیران. بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەرییەکان، ٸەمڕۆ دووشەممە یانزەی پووشپەڕ، دوو هاووڵاتی خەڵکی ٸێرانشار، لە ماڵەکەی خۆیان لە شەقامی بەهەشتی لە لایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیمی ٸاخوندییەوە گیران و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە. جێگەی باسە کە، تا کاتی بڵاو بوونەوەی ٸەم هەواڵە هیچ زانیاری لەسەر ٸەم دوو بەندکراوە و ئەو تۆمەتانەی کە خراوەتە پاڵیان بڵاو نەکراوەتەوە.