دوای سێ رۆژ دانیشتنی وڵاتانی ٸەندامی ٸێف ٸەی تی ٸێف لە سەنگاپوور حکوومەتی ٸێران لە لیستی رەشی ٸەو وڵاتانە مایەوە. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، ٸەمرۆ جومعە هەشتی پووشپەر، کۆبوونەوەی وڵاتانی ٸەندامی ٸێف ٸەی تی ٸێف لە سەنگاپوور دوای سێ رۆژ کۆتایی هات و رژیمی ٸاخوندی لە لیستی رەشی ٸەو رێکخراوە دا مایەوە. جێگەی باسە کە زیاتر لە دووسەد ناوەندو بەشی قەزایی و چاودێرانی ناوەندە نێونەتەوەییەکان لەم کۆبوونەوەدا بەشدار بوون. هەروەها لە لیستی رەشی رێکخراوەکە، وەک وڵاتانی پرمەترسی کوریای باکوور، میانمار و ڕژیمی ٸێران ناویان هاتووە.