بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، دادگای تێهەڵچوونەوەی پاریس، بەشار ئەسەدی بە هۆی ڕۆلی لە هێرشە شیمیاییەکانی ساڵی 2013 لەلایەن هێزەکانی ڕژێمی سوریەوە دژی خەڵکی مەدەنی، بەتاوانبار زانیوە و بڕیارێکی پیشووتری سەبارەت بەو پرسە پشتڕاستکردووەتەوە. یەکەم بڕیاری تاوانبارکردنی ئەسەد لە مانگی یازدەی ساڵی 2023 دەرچوو کە سەرۆکی سوریەی بە تاوانبار زانی لە هێرشە شیمیاییەکان لە دۆما و غوتەی ڕۆژهەڵات لە مانگی هەشتی ساڵی 2013 کە بووە هۆی کوژرانی زیاتر لە هەزار کەس . داواکارانی گشتی یەکەی تایبەت بە لێکۆڵینەوە لە هێرشە تیرۆریستییەکانی فەرەنسە هەوڵیاندابوو فەرمانی گرتنەکە هەڵبوەشێننەوە، بەڵام هەوڵەکانیان ئەنجامی نەبوو. مازن دەروێش، سەرۆکی ناوەندی سوریە بۆ میدیا و ئازادی ڕۆژنامەگەری ڕایگەیاندووە "ئەمڕۆ ڕۆژێکی زۆر تایبەتە و ئەمە سەرکەوتنێکی مێژووییە، نەک تەنها بۆ قوربانیانی سوریە، بەڵکو بۆ هەموو قوربانییەکان لە سەرانسەری جیهان."