تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

ڕاگەیندراوی سازمانی خەبات، بەبۆنەی ساڵیادی کیمیابارانی سەردەشت

ڕاگەیندراوی سازمانی خەبات، بەبۆنەی ساڵیادی کیمیابارانی سەردەشت
تێکۆشان

 

هاوڵاتیانی تێکۆشەر!
خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان!

مێژووی کوردستان پڕە لە زوڵم و زۆری بێ بەزەییانەی دەسەڵاتدارانی زاڵ بە سەریدا. جینایەت، کوشتار، قەڵاچۆ وە جینوساید و چەندین جینایەتی دڵتەزێنی دیکەو دەیان ڕۆژی ڕەشی لە مێژووی دا تۆمار کراوە. یەکێک لەو ڕۆژە ڕەشانە کە ئاسەوارەکەی هێشتا بەسەر خەڵکی کوردستان دا ماوەتەوە، ڕۆژی ۷ی پووشپەڕی ساڵی ۱۳۶۶ی کۆچی خۆری یە کە شاری سەردەشت كە لە لایەن دەسەڵاتی جینایەتکاری بەعس شیمیاباران کراو لەو جینایەتە دڵتەزێنەدا نزیک بە ۱۳۰ کەس لە هاووڵاتیانمان لەو شاری سەربەرزی سەردەشت شەهید و زیاتر لە ۸۰۰۰ هەزار هاووڵاتی دیکە بەر گازی شیمیایی كەوتن. لەم جینایەتە دژە مرۆڤانەی ڕژیمی بەعسی عێراقدا،دەسەڵاتی ئاخوندی بە ڕادەی حكومەتی ئەو كاتی عێراق تاوانبارە چونكە ڕژیمی ئێران بە هۆی پێداگری لە سەر جەنگ، بە خەیاڵی خاوی بە دەست بەسەردا گرتنی  ووڵاتی عێراق و وەڵاتانی دیكەی عەرەبی و ئیسلامی، سوور بوو لە سەر بەردەوامی جەنگ و بە وێران كردن و بە كوشت دانی ڕۆلەكانی گەلانی و خەڵكی عێراق.
شیمیایی باراندن بە سەر دانیشتوانی شاری سەردەشت، جینوسایدەو  برینێکی ساڕێژ نەکراوە لەسەر دڵمان. تاوانی دەسەڵاتە دیکتاتۆرەکانی ئێران و عێراق و بێدەنگی لە ئاستی جینایەت دژ بە بەشەکانی کوردستان بابەتێکی زەق و حاشاهەڵنەگرەو لەو نێوانەدا هاووڵاتیانی کورد زۆرترین زەربەی قەرەبوونەکراویان بەرکەوتووەو بونەته قوربانی سەرەڕۆییەکانی دەسەڵاتەکانی زاڵ بەسەر بەشەکانی کوردستان و وەک چۆن ڕژیمی بەعس ئەو جینایەتەی کرد و کورد بوو به قوربانی، ڕژیمی ئاخوندی ئێران لە ۲۵ی ڕەشەمەی ئەو ساڵەدا، هاندەری حكومەتی ئەو كاتی عێراق بوو لە بۆمبارانی كردنی شیمیایی شاری حەڵبجە کە تێدا ۵ هەزار هاووڵاتی کورد شەهید و ۱۰هەزار هاووڵاتی دیکەشمان بریندار و ژەهرخۆر کران. ئەو دەسەڵاتە جینایەتکارنە هەردەم ویستویانه تاوانباری خۆیان بەسەر خەڵکدا بهێنن و قەدیان ئەو جینایەتانە لە ئەستۆ نەگرتوەو نەک دانیان بە جینایەت و تاوانەكانیان نەهێناوە، بەڵکوو هەموو هەوڵی خۆیان بۆ ڕەوایدان بە تاوانەكەیان و یا بێبەری کردنی خۆیان داوە. بەڵام پاش ڕووخانی ڕژیمی بەعس و بە وتەو بەڵگەی خەلیل جاسم سەعدون ئەلدەلیمی، سەرۆکی تیمی وەکالەتی سەددام حوسەین، بەپێی ئەو بەڵگانەی کە لەلای سی ئای ئەی و سازمانی ئیتلاعاتی ئەمریکا هەیە، ڕژیمی ئێران به گازی سیانید هیدروژن ئەو هێرشەی کردۆتە سەر شاری حەڵبچەو لەو پەیوەندیەدا زیاتر لە ۲۰ملیۆن دۆلار پێشنیاری بە لێژنەی عەمان و هەروەها پێشنیاری زیاتر لە ۱۰۰ ملیۆن دۆلاری بە لێژنەی دیفاع لە پاریس داوە تا باس لە بابەتی حەلەبچە نەکرێت و ئەو شیمیابارانە بە كاری سازمانی موجاهدینی خەلق بزاندرێ‌. ئەم جینایەت و کوشتارانه پاش تێپەڕبوونی ۳۷ ساڵ، نەک لە بیری خەڵک ناچێتەوە، بەڵکوو هەموو ساڵێک وەبیری خۆمان دێنینەوە کە ئەو ڕژیمە جینایەتکارانە چەندەیان زۆڵم لە هاووڵاتیانی كوردستان کردوەو چەندە گیان و ژیانی هاووڵاتیان لەلایان بێ بایەخ بووە. لەم بابەتەدا هەر دوو ڕژیمی بەعس و ڕژیمی ئێران تاوانبارن و ئاکامی بەربەرەکانی ئەو دەسەڵاتانە بووە هۆی قەتڵ و عامی خەڵکی کوردستان. بەڵام هەر ئەو جینایەتکارانەو مۆرە بەکرێگیراوەکانی ڕژیم کە دەستیان لەو تاوانانەدا بووە، بە تەبلیغاتی خۆیان و بە شانوی هەڵبژاردنە کارتۆنیەکان، ڕووی ڕەشیان لە کوردستان ناشاردرێتەوەو مێژووی قێزەونیان و جینایەت و تاوانكاری ئێستایان لە گەلانی ئێران و گەلانی ناوچەكە وون نابێ‌.

هاونیشتمانیانی بەهەڵوێست!
جەماوەری مافویست!
ئەمساڵ لە کاتێکدا یادی ئەو جینایەتە دەکەینەو کە ڕۆژی هەینی ۸ی پووشپەڕ، ڕژیمی ئاخوندی ئێران بەنیازە بە فرت و فێڵ و چەواشەکاری ئەو بڕە کەمە کە سەر بەو دەسەڵاتەن بێنێتە شوێنی دەنگدانەکان و تەنانەت باس لەوە دەکرێ کە دەیهەوێ لە مزگەوتی جامیعەی شارەکان دا سەندوق دابنێ و جەماوەری نوێژخوێن وەک کەسانی بەشدار لەو شانۆگەریە نیشان بدات و ئەو چەواشەکاریەش بە فرت و فێڵەکانی زیاد بکات. هەرچەند کە خەڵک بە ڕوونی دەزانن کە ئەو دەسەڵاتە لە ناوی خۆی دا دزێو و ناشیرینە بەلام پێویستە جارێکی دیکەش بە بایكۆت بەشداری نەکردنیان و بە خۆ بواردن لە تەنانەت ڕۆیشتن بۆ ئەو مزگەوتانەی کە سەندوقی دەنگدانی تێدایە، نا ـیەکی دیکە بەو دەسەڵاتە خۆسەپێنەدا بڵێن و بیسەلمێنین که ئەو جینایەتانەی ڕژیم لەبیر ناکەن و هەتا ڕووخانی یەکجاری ڕێگەی خەبات بۆ رزگاری و ئازادی نەتەوەو نیشتمانی داگیرکراو بەجێی ناهێڵین.

 

بڕوخی دەسەڵاتی دژە مرۆڤی ئاخوندی
سەرکەوێ خەباتی ڕەوای دژ بە داگیرکەر

سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران 
کومیتەی ناوەندی

3 مانگ و 10 ڕۆژ و 15 کاتژمێر و 51 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ڕاگەیندراوی سازمانی خەبات، بەبۆنەی ساڵیادی کیمیابارانی سەردەشت

ڕاگەیندراوی سازمانی خەبات، بەبۆنەی ساڵیادی کیمیابارانی سەردەشت

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی