تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

یەکێک لە زیانکەوتووانی شۆرشی ژینا بە زیندان مەحکووم کرا

یەکێک لە زیانکەوتووانی شۆرشی ژینا بە زیندان مەحکووم کرا
تێکۆشان


مەتین حەسەنی، هاووڵاتیی خەڵکی بۆکان و یەکێک لە بریندارەکانی شۆرشی ژینا،  لەلایەن بێدادگای رژیمی ئێرانەوە سزای ٣١ مانگ بەندکران بە سەریدا سەپێندرا.
بەپێی ڕاپۆرتی هەوالدەرییەکان،، لەم دواییانە مەتین حەسەنی، خەڵکی بۆکان لەلایەن لەقی ١٠١ی بێدادگای تاوانەکانی دووی ئەم شارە سزای ٣١ مانگ بەندکران بە سەردا سەپێنراوە.مەتین حەسەنی ، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٧ی بانەمەڕی ۱٤۰۳، لە کۆبوونەوەی پێڕاگەیشتن بە تۆمەتی «فریودانی یان هاندانی خەڵک بە شەڕ و کوشتار لەگەڵ یەکتر بە مەبەستی تێکدانی ئەمنییەتی وڵات» و «پڕوپاگەندە دژی دەسەڵات» ئامادە بوو.
ناوبراو ڕۆژی سێشەممە ٣ ڕێبەندانی ۱٤۰۲، لە ئەنجامی هێرشی هێزە سەرکوتگەرەکان بۆ سەر ماڵەکەیان گیرا. ئەم هاووڵاتییە دادخوازە، دواجار ڕۆژی پێنجشەممە ٣ی ڕەشەممەی ڕابردوو، بە دانانی بارمتەی یەک ملیار تمەنی بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی ناوەندیی بۆکان ئازاد کرا.

2 مانگ و 12 ڕۆژ و 11 کاتژمێر و 51 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

یەکێک لە زیانکەوتووانی شۆرشی ژینا بە زیندان مەحکووم کرا

یەکێک لە زیانکەوتووانی شۆرشی ژینا بە زیندان مەحکووم کرا

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی