ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی بە بڵاوکردنەوەی پەیامێک لە هەژماری تایبەتیی ئیکسی خۆیدا، خوازیاری ئازادکرانی دەستبەجێ و بێمەرجی تووماج ساڵحی بوو.
ئەم ڕێکخراوە ڕۆژی سێشەممە ٥ی پووشپەڕ ویڕای ئاماژەدان بەوەی کە بەرپرسانی ڕژیمی ئاخوندی ئێران لەجیاتی ئەوەی کە پڕۆسەی دادگاییکردنی تووماج درێژ بکەنەوە، دەبێت ئازادی بکەن ڕایگەیاندووە کە تووماج بە هۆی نارەزایەتێکی ئاشتیخوازانە لە ڕێگای گۆرانی وتنەوە تەنانەت نەدەبوو کە زیندانی بکرێت.
پارێزەری تووماج ساڵحی ڕۆژی شەممە ٢ی پووشپەڕ ڕایگەیاندبوو کە دیوانی باڵای ڕژیم سزای لەسێدارەدان و بەندکرانی تووماجی بەتۆمەتی "افساد فی الارض" کە لەلایەن بێدادگای بە ناو ئینقلابەوە دەرکرابوو، هەڵوەشاندووەتەوە.
هەروەها ئابرام پیلی جێگری نوێنەری تایبەتی وەزارەتی دەرەوی ئەمریکا لە کاروباری ئێراندا ئەم بڕیارەی بێدادگای باڵای بە ڕواڵەتی و بە مەبەستی فریودانی جیهان زانی و ڕایگەیاند کە ڕژیمی ئێران بۆ بێدەنگکردنی بیرو ڕای جیاواز لە فرتوفێڵی دادوەری کەڵک وەردەگرێت.