دایکانی دادخوازی کوردستان ڕایانگەیاند کە، شانۆی هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماری لە ٸێران بایکۆت دەکەن. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، ٸەمرۆ چوارشەممە، شەشی پووشپەری ۱٤۰۳، بە دەرکردنی بەیاننامەێک رایانگەیاند، تا ٸەو کاتەی کە بە مافی خۆیان نەگەن و جینایەتکاران و بکوژانی رۆڵەکانیان بە سزای خۆیان نەگەن لە بەدواداچوونی مافەکانیان دەست هەڵناگرن. هەروەها لە درێژەی بەیاننامەکەیاندا رایانگەیاندووە کە، شانۆی هەلبژاردنەکانی رژیم بایکۆت دەکەن و بەشداری لەو شانۆیە ناکەن.