تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

هاووڵاتیێکی کورد لە مەریوان گیرا

هاووڵاتیێکی کورد لە مەریوان گیرا
تێکۆشان


هاووڵاتییەکی کورد و خەڵکی مەریوان بەناوی ئیدریس دادڕەس، بە بەکارهێنانی توندوتیژی لەلایەن هێزە بەکرێگیراوەکانی ڕژیمی ئێرانەوە گیراو بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەرییەکان، ڕۆژی سێشەممە ٥ی پووشپەڕی ۱٤۰۳، ئیدریس دادڕەس، تەمەن ٤٧ ساڵ و خەڵکی گوندی سەردۆش سەر بە شاری مەریوان لە ماڵەکەی خۆیدا لەلایەن هێزەکانی ٸیدارەی سەرکوتگەری ئیتلاعاتەوە گیرا.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، گیرانی ٸەم هاووڵاتیە کوردە، لەگەڵ توندوتیژی و لەبەر چاوی ژن و پێنج منداڵەکانیدا بووە.
هەروەها لە کاتی گرتنیدا، دەستیان بەسەر هەندێک لە کەلوپەلە تایبەتییەکانی ئەو هاووڵاتییە وەکوو مۆبایلەکەی داگرتووە.
هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لە هۆی گیران و، ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵی و شوێنی ڕاگرتنی زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە.

4 مانگ و 26 ڕۆژ و 23 کاتژمێر و 54 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

هاووڵاتیێکی کورد لە مەریوان گیرا

هاووڵاتیێکی کورد لە مەریوان گیرا

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی