تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

سووتاندنی بەئەنقەستی باغی چالاکێكی یارسانی بۆ چەندەمین جار

سووتاندنی بەئەنقەستی باغی چالاکێكی یارسانی بۆ چەندەمین جار
تێکۆشان

بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە، لە سەرپێڵ زەهاو،کۆنترین باغی هەناری نووسەر و چالاکی مەدەنیی کوردی یارسان نعمەت زەحمەتكێش، جارێکی دیکە ئاگری تێبەردرا. 

ئەم ئاگرکەوتنەوە شەوی ڕابردوو لە کۆنترین باغی هەناری نعمەت زەحمەتكێش و کێڵگەی گەنمی زار سیاووش عەلیمورادی لە گوندی میولی داراب ڕویداوە. 
بە وتەی ئەوانەی لە شوێنی ئاگرکەوتنەوەکە ئامادەبوون، بەهۆی بە هێزی و بەربڵاوی ئاگرەکە، نەتوانراوە ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکرێت و ئاگرەکە بڵاوبۆتەوە بۆ لەوەڕگەکانی میولی داراب و بەشێک لە دار بەڕوەكانی ئاواییەكەش لە ئاگرەکەدا سوتاون.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە لە چەند هەفتەی ڕابردودا لە گوندی حەسەن سلێمان سەر بە سەرپێڵی زەهاو، گەنم و جۆی ئەم کوردە یارسانە ئاگری تێبەردرا.

ناوەندە گەندەڵەکانی  ڕژیم هیچ ڕێوشوێنێکیان بۆ ناسینەوەی بكەرانی ئەو تاوانە نەگرتۆتە بەر

4 مانگ و 29 ڕۆژ و 19 کاتژمێر و 11 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

سووتاندنی بەئەنقەستی باغی چالاکێكی یارسانی بۆ چەندەمین جار

سووتاندنی بەئەنقەستی باغی چالاکێكی یارسانی بۆ چەندەمین جار

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی