تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

بایکۆتی شانۆی هەڵبژاردن لە ئێران دا ئەركێكی  ئازادیخوازانەیە

بایکۆتی شانۆی هەڵبژاردن لە ئێران دا ئەركێكی  ئازادیخوازانەیە
ئەفسانە ڕەحیمی

 

 

لە دوای کەوتنەخوارەوەی هەلیکۆپتەری  هەڵگری ئیبراهیم ڕەیسی جەلادی ٦۷، و سەرۆک کۆماری ڕژیمی دیكتاتۆری ئێران لە 8 پوشپەڕی 1403،کە بووە هۆی مردنی خۆیی و ئەو کەسانەی کە لە خۆیی خائین تر بوون، خامنەیی ڕێبەری ڕژیم ڕۆژێكی پێشوەختە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککوماری نوێ ڕاگەیەند. لە نێو ئەو ژمارەی کاندیدەكان بۆ پۆستی سەرۆککۆماری، تەنیا شەش پاڵێوراوی پیاو وەک یان بۆ شانۆی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری دیاری كردو هێشتەوە. دیارە هیچ کام لە کاندیدەکان  ژن نین و تەنانەت پیاوانی سەر بە نەتەوە و ئایین و بیروباوەڕەكانی دیکە ڕێگەیان پێی نەدراوە بەشداری شانۆی هەڵبژاردرن بكەن. لە  ئۆرگانی بە ناو چاودێری هەڵبژاردن دەرنەچوون هەشت كەس لە دەست و پەیوەندە نزیكەكانی خامنەیی کە متمانەپێکراوی دەسەڵات و ڕێبەری ڕژیمی دژە مرۆڤ و ئەم دەسەڵاتە نەگریسەن کە باوەڕیان بە ئایدۆلۆژیی ڕژیمی ئاخوندی  ئێران هەیە و هەموویان خۆیان بە پابەندی ئامانجەکانی ڕژیم  و هێڵی ڕێبەری دەزانن دیاری كراون بەشداری شانۆی هەڵبژاردن بكەن. 

 

لەو چوارچێوەدا ڕژیمی ئاخوندی و دامودەزگا بەناو ئەمنیەتییەکان و ناوەندەكانی تەبلیغاتی و و تلویزیۆنەكان و ماڵپەڕو پەیجەكانیان لە دنیای مەجازیدا بە پڕوپاگەندەكانیان بۆ شانۆی هەڵبژاردنەکان،هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ ڕاکێشانی زۆرترین کەسەکان بۆ سەر سندووقی دەنگدان تا  بە خەیاڵیان، دەسەڵاتی ناڕەوایان  مەشروعیەت پێی بدەن. 

 

لە ماوەی 45 ساڵ دەسەڵاتی ئاخوندەكان،هەمیشە شاهیدی فێل و درۆی بە ناو هەڵبژاردن بووین. چونكە  ڕژیم پێش وەختە و بە دەستوری خامنەیی کەسی خوازراوی خۆیی دیاری کردووە و تەنیا بە ڕێکخستنی نەمایشێکی گاڵتەجاڕانە دەیهەوێ بە جیهانیان نیشان بدات کە بنەماکانی دێموکراسی ژێر پێ نانێ.
  ئەزموونەکان دەریانخستووە کە هەموو ئەم هەوڵانە کاریگەرییان لەسەر خەڵکی ئێران و بەتایبەت کوردستان نابێ‌ و کۆمەڵگەی ئێران بە هەموو چین وتێژەکانێەوە سەرانی دەسەڵات و کاربەدەستانی ڕژیم بە کەسانی دووڕوو و هەلپەرست دەزانن و بە وادەی پریقەدارو درۆ هەڵناخەڵەتێن.بێگومان هەر وەک هەمیشە بە بایکۆت کردنی شانۆی ئینتخابات، گەلانی خۆڕاگری ئێران و کوردستان ناڕەوا بوونی حوکمڕانی ئاخوندەکان بە جیهانیان نیشان دەدەن.

5 مانگ و 18 ڕۆژ و 9 کاتژمێر و 10 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بایکۆتی شانۆی هەڵبژاردن لە ئێران دا ئەركێكی  ئازادیخوازانەیە

بایکۆتی شانۆی هەڵبژاردن لە ئێران دا ئەركێكی  ئازادیخوازانەیە

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی