تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

یادی سەروەری گەل شەهید مەلاعەلی رەسوڵی...

یادی سەروەری گەل شەهید مەلاعەلی رەسوڵی...
یادی سەروەران

یادی سەروەران
یادی سەروەری گەل شەهید مەلاعەلی رەسوڵی...
یەكێك لەو شتانەی كە كار دەكاتە سەر گیانی شۆڕشگێری و دەبێتە هاندەری هەڵگرانی ئاڵای ئازادی و رێبوارانی رێبازی شانازی خۆڵقێنی شەهیدان، هەر یادی ئەو شەهیدانەیە و رێزگرتن لە ئامانج و رێبازەكانیانە. بەو مانایەی دەكرێ بڵەین یەكێك لەو دەرسانەی زانكۆی مەزنی شۆڕش كە مرۆڤی شۆڕشگێر بە فێربوونی سوور دەبێ لە سەر هەوڵ و تێكۆشان، یادی شەهیدانە. چونكە ئەو شەهیدانە دەرسی فیداكاری و لەخۆبوردوویی بە كردەوە بە ئێمە دەڵێن و پێمانی حاڵی دەكەن كە چون پەیمان ببەستن و چۆن پێی وەفاداربین و چۆن بژین وچۆن بمرین. لە ناو شەهیدە سەربەرزەكانماندا، یادی شەهیدی نەمر كاك مەلاعەلی ڕەسوڵی دەكەین كە بە گیانبازی و فیداكاری هەستی پاكی خۆی دەر حەق بە كورد وكوردستان دەرخست.
شەهید مەلاعەلی فەرماندەیی لێهاتوو تێكۆشەرێكی ئاگا وتێگەیشتو و كوردێكی پاك و كورد خۆشەویست بوو. ژیانی بۆ خەبات دەویست وگیانی بۆ پێشكەش بە گەلەكەی. شەهید مەلاعەلی دەردی دەرونی كوردانی دەزانی و وێران كران و سووتاندنی كوردستانی بە چاوی خۆی دیبوو وە دەیدی و ئازاری گەلەكەی بە ئازاری خۆی دەزانی. شەهید مەلاعەلی لە ساڵی ١٣٣٨دا لە گوندی سپیاڵی كوردستانی عێراق هاتە دنیا، هەر لە ساڵەكانی هەوەڵی شۆڕشی كوردستانی ئێرانەوە هاتە ناو ریزی پێشمەرگەكانی كوردستانەوە لە ساڵی ١٣٥٩ دا خەباتی بێ وچانی خۆی شان بە شانی برا پێشمەرگەكانی سازمانی خەبات دەست پێكرد و لە دژی هێرشی داگیركەرانی كوردستان و جاشە بە كرێگیراوەكانی نوكەری رژیمی خومەینی تا دوارۆژی ژیانی شەڕی كرد. لێهاتوویی شەهید مەلاعەلی لە كارو باری نیزامیدا بو بە هۆی ئەوە كە لە مانگی ١٢ی ١٣٦٠دا بە فەرماندەری لقی شەهیدانی( بۆیەن) ولە مانگی ٩ی ١٣٦٢دا بە جێگری فەرماندەری هێزی شەهید سەیید خەلیل دیاری بكرێ‌.
شەهید مەلا عەلی، لە رۆژی ٤ی مانگی جۆزەردانی ساڵی ١٣٦٣ لە شەڕێكی قارەمانانەدا كە پێشمەرگەكانی سازمانی خەبات كەوتبوونە گیانی دوژمنانی ئازادی  زیاترلە ٣٠ كەس لە ئەفرادی دژمن كوژران بە داخەوە بە گوللەی دوژمن پێكرا ولە رۆژی ٥ی جۆزەردانی ١٣٦٣دا ماڵئاوایی لە هەمووان كرد و شەهید بوو.
هەزاران لە سڵاو گیانی پاكی شەهیدی فەرماندە مەلا عەلی ڕەسوڵی و سەرجەم شەهیدانی ڕێگەی ئازادی كوردوكوردستان

5 مانگ و 28 ڕۆژ و 12 کاتژمێر و 8 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

یادی سەروەری گەل شەهید مەلاعەلی رەسوڵی...

یادی سەروەری گەل شەهید مەلاعەلی رەسوڵی...

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی