تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

گیرانی چوار چالاکی بەهایی ژن لە شیراز.

گیرانی چوار چالاکی بەهایی ژن لە شیراز.
ده‌نگی خه‌باتی کوردستان


ڕۆژی سێ شەممە 4ی ڕەزبەری 1402چوار ژنە چالاکوانی بەهایی خەڵکی شیراز بەناوەکانی ڕوکسانا ویژدانی، بەهارە قادری، سەحەر موحیبەتپوور و ستارە تەعامی، لەلایەن ناوەندە بەناو ئەمنیەکانی ڕژیمی ئاخوندی گیران و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون.
بەپێی ڕاپۆرتەکان هێزە داپڵۆسێنەرەکانی ڕژیم هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی بەهارە قادری تەمەن 45ساڵ و ستارە تەعامی 57ساڵەی بەهایی خەڵکی شیراز و بەندیان کردوون.
هەروەها دوو هاووڵاتی دیکە بەناوەکانی ڕوکسانا ویژدانی تەمەن 25ساڵ و سەحەر موحیبەبەتپوورتەمەن 24ساڵە   لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیتلاعاتی سپای تیرۆریستی پاسداران لەشوێنی کارەکەی خۆیان گیراونو بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون.
 بەپێی زانیاریەکان هێزە تیرۆریستیەکانی ئیتلاعات لەگەڵ بەند کردنی ئەم چوار چالاکوانە بەهاییە، دەستیان کردووە بە گەڕان و پشکنین و ژمارەیەک کتێبی ئاینی، لەبتاپ و تەلەفۆنەکانیان و تەنانەت چەند کەسێک لە ئەندامانی خانەوادەی ئەم چوار هاووڵاتیە بەهاییەکان گرتووە.
جێی باسە کە خاتوو بەهارە قادری پێشتریش چەند جارێک لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕژیم گیراوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان هەتا ئێستا هیچ زانیاریەک لە هۆی گرتن و تۆمەت و هەروەها چارەنووس و شوێنی مانەوەی ئەم کەسانە لەبەردەست دا نیە.


1 ساڵ و 1 مانگ و 24 ڕۆژ و 10 کاتژمێر و 59 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

گیرانی چوار چالاکی بەهایی ژن لە شیراز.

گیرانی چوار چالاکی بەهایی ژن لە شیراز.

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی