هاووڵاتییەکی کورد بەناوی ئارام ئوستادی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی رژیمی ٸاخوندی ئێرانەوە گیرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی هەوالدەرییەکان، ڕۆژی چوارشەممە ٣٠ی جۆزەردانی ئارام ئوستادی،
هاووڵاتیی خەڵکی شاری سایین قەڵا لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی سەرکوتگەری ئیتلاعات و بەبێ نیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی دادوەری گیراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ناوەندە پەیوەندیدارەکان تا ئێستا لە وەڵامێکی ڕوون سەبارەت بە چارەنووسی ئەو هاووڵاتییە بە
خانەوادەکەی خۆ دەبوێرن.