ڕۆژی چوار شەممە 5ی ڕەزبەری 1402ی هەتاوی، تاهر ئەمانی خەڵکی بۆکان، شاهۆ عەزیزی خەڵکی سەقزو پدرام فەیزی خەڵکی کامیاران لەلایەن هێزە سەرکوتکەرتکانی ڕژیم بەند کران و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون.
بەپێی ڕاپۆرتەکان تاهر ئەمانی یەکێک لەکاسبکارانی بازاڕی شاری بۆکانە کە لەکاتی هاتنە دەرەوە لە ماڵەکەی خۆی بەند کرا و دواتر هێزە داپڵۆسێنەرەکانی ڕژیم دەستیان کردووە بەگەڕان و پشکنینی ماڵی ئەم هاووڵاتیە.
هەروەها پێشتریش ڕۆژی دووشەممە 3ی ڕەزبەری 1402شاهۆ عەزیزی تەمەن 22ساڵ و کرێکاری نانەواخانە لەلایەن ناوەندە بەناو ئەمنیەکانی ڕژیم گیرا. جێی باسە کە هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕژیم لەکاتی گرتنی ئەم گەنجە هەڕەشەیان لە خانەوادەی ناوبراو کردووە کە نابێت بەهیچ شێوەیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتیان لەسەر گیرانی کورەکەتان قسەبکەن.
هەروەها چەند ڕۆژ پێش ئێستا پدرام فەیزی خەڵکی گوندی کەلاتی و دانیشتوی شاری کامیاران لەدوای گیرانی، بۆ شوێنێکی نادرار ڕاگوێزراوە.
جێی باسە کە هەتا ئێستا هیچ زانیاریەک لەسەر گیران، تۆمەت و چارەنووسی ئەم چوار هاووڵاتیە کوردە و هەروەها شوێنی مانەوەیەن لەبەردەست دا نیە