تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

یەکیەتی ٸۆرووپا گۆرانکاری لە یاسای کۆچبەراندا دەکات

یەکیەتی ٸۆرووپا گۆرانکاری لە یاسای کۆچبەراندا دەکات
تێکۆشان

بەپێی دوایین ئاماری نەتەوە یەکگرتووەکان ژمارەی ئاوارەی زۆرەملێ  لە هەڵکشان دایە و یەکێتیی ئۆرووپا بۆ سنووردارکردنی ئەم بابەتە یاساکانی دەگۆڕێت.
 بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، کۆمیسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری کۆچبەران ڕایگەیاند، ژمارەی پەنابەرانی ئەمساڵ گەیشتووەتە 120 ملیۆن کەس کە هاوتایە لەگەڵ ژمارەی دانیشتووانی ژاپۆن.هەر بە پێی ٸەم هەواڵە، وڵاتانی ئەندام لە یەکێتیی ئۆرووپا، هەر یەک بەشێوەیەکی جیاواز یاسا و ڕێنمایی نوێ دەردەکەن بۆ ڕێگریکردن لە لێشاوی کۆچی کۆچبەران بۆ وڵاتەکانیان.یەکێتیی ئۆرووپا پڕۆژەیەک بۆ ناردنی کۆچبەران بۆ وڵاتانی دەرەوەی یەکێتییەکەی تاوتوێ دەکات. پڕۆژەکە هاوشێوەی هەمان ئەو پڕۆژەیەیە کە بریتانیا لەو ڕێگەیەوە کۆچبەران بۆ ڕواندا دەنێرێت. پەرلەمانی یەکێتیی ئۆرووپا گفتوگۆی لەسەر هەموارکردنەوەی یاساکانی کۆچبەری کرد و یەکێک لە پێشنیازەکانیش ئەوەبوو، ئەو کۆچبەرانەی بەشێوەی نایاسایی دەچنە وڵاتانی ئۆروپاییەوە بۆ وڵاتێکی سێیەم لە دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا ڕەوانە بکرێن

2 مانگ و 18 ڕۆژ و 12 کاتژمێر و 12 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

یەکیەتی ٸۆرووپا گۆرانکاری لە یاسای کۆچبەراندا دەکات

یەکیەتی ٸۆرووپا گۆرانکاری لە یاسای کۆچبەراندا دەکات

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی