تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

مردن و بێسەرووشوێن بوونی دەیان پەنابەری کورد لە ئاوەکانئ ئیتالیا

مردن و بێسەرووشوێن بوونی دەیان پەنابەری کورد لە ئاوەکانئ ئیتالیا
دەنگی خەباتی کوردستان

بەپێی راپۆرتی سەرچاوە هەواڵیەکانی ئیتالیا، بەلەمێکی کۆچبەران لە ئاوەکانی ئیتالیا ژێر ئاو کەوتوەو لەو بەلەمە تەنیا ١٢ کۆچبەر رزگارکراون و ٦٤یان بێسەروشوێنن.
کۆنسێتا گیۆفۆرێ لە خاچی سووری ئیتاڵی دەڵێت، "بەگشتی تەنیا ١٢ کۆچبەر رزگار کراون، دەستوقاچیان شکابوو، بەشێك لە جەستەیان سووتابوو، کە تیمەکە گەیشتبوونە لایان بەشێكیان خۆیان بە داروپەردووی بەلەمە نیمچە ژێرئاوکەوتووەکەوە گرتبووەوە."
بە وتەی رزگاربووەکان، تەقینەوەی ماتۆڕی بەلەمەکە بووەتە هۆی ژێرئاوکەوتنی.
خاچی سووری ئیتاڵی دەڵێت، کاپتنی بەلەمەکە لە دووریی ٢٠٠ کیلۆمەترەوە هەواڵی پێداون.
کۆچبەرە رزگارکراوەکان لە کەناراوی "رۆسێلا جۆنیکا" لە باشووری ئیتاڵیان و ژن و منداڵیان تێدایەو دۆخیان باش نییە.
بە وتەی بەرپرسانی کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکان لە ئەورووپا و هەرێمی کوردستان، زۆربەی کۆچبەرانی سەر بەلەمەکە کوردی کوردستانی باشوور و رۆژهەڵاتن.

5 مانگ و 15 ڕۆژ و 20 کاتژمێر و 52 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

مردن و بێسەرووشوێن بوونی دەیان پەنابەری کورد لە ئاوەکانئ ئیتالیا

مردن و بێسەرووشوێن بوونی دەیان پەنابەری کورد لە ئاوەکانئ ئیتالیا

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی