تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

سووتان و لەنێوچوونی ٩٥٠ هێکتار لە دارستانەکانی کرماشان لە سەرەتای ئەمساڵەوە

سووتان و لەنێوچوونی ٩٥٠ هێکتار لە دارستانەکانی کرماشان لە سەرەتای ئەمساڵەوە
دەنگی خەباتی کوردستان

ئەسغەر ئاغاز، فەرماندەی یەکەی پاراستنی ژینگەی پارێزگای کرماشان ڕایگەیاندووە کە لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا زیاتر لە ٩٥٠ هێکتار لە دارستانەکانی ئەو پارێزگایە لە ئاگردا سووتاوە. ناوبراو بەئاماژەدان بە دوو ئاگرکەوتنەوی گەورە لە ناوچەکانی بۆزین و مەڕەخێڵ کە بۆ ماوەی ١٠ ڕۆژ لەژێر کەمتەرخەمیی لایەنە پێوەندیدارەکانی ڕژیم بەردەوام بوو ڕایگەیاندووە کە لە بۆزین ٥٠٠ هێکتار و لە مەڕەخێڵ ٤٢٠ هێکتار لە دارستان و لەوڕگەکانی ئەم دوو ناوچەیە لە ئاگردا سووتان.
ئاغاز زیادی کردووە کە لە سێ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا شەش حاڵەتی ئاگربەربوون لە ناوچەکانی بۆزین، مەڕەخێڵ، قەڵاجێ و بێستوون ڕووی داوە کە ٩٥٦ هێکتار پانتایی هەبووە.
 چالاکانی ژینگەیی کوردستان پێیان وایە، ئاگرەکان بەئەنقەست و بەمەبەستی وێرانکردنی سروشتی کوردستان لەلایەن دەستوپێوەندییەکانی ڕژیمەوە لەو ناوچانە بەر دەدرێت.

3 مانگ و 29 ڕۆژ و 15 کاتژمێر و 36 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

سووتان و لەنێوچوونی ٩٥٠ هێکتار لە دارستانەکانی کرماشان لە سەرەتای ئەمساڵەوە

سووتان و لەنێوچوونی ٩٥٠ هێکتار لە دارستانەکانی کرماشان لە سەرەتای ئەمساڵەوە

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی