تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

مردنی ٨ کەس بە هۆی ئاگرکەوتنەوەیەکی گوماناوی لە نەخۆشخانەیەکی ڕەشت

مردنی ٨ کەس بە هۆی ئاگرکەوتنەوەیەکی گوماناوی لە نەخۆشخانەیەکی ڕەشت
دەنگی خەباتی کوردستان

بەپێی راپۆرتی سەرچاوە هەواڵیەکان و چەند گرتە ڤیدیەیەک کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاو کراوەتەوە، بەهۆی ئاگرکەوتنەوەیەکی گوماناوی لە نەخۆشخانەی قائیمی ڕەشت، دوای ئەوەی محەممەدتەقی ئاشوبی، سەرۆکی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی گیلان ڕایگەیاند کە ٩ کەس گیانیان لەدەستداوە، پەیوەندییە گشتییەکانی زانکۆکە ژمارەی گیانلەدەستدانیان بۆ هەشت کەس راگەیاند.
ئەم ئامارە دژبەیەکانە لە کاتێکدا وروژێنراون کە هادی سەلیمی بەڕێوەبەری جێبەجێکاری مانگی سووری گیلان ڕایگەیاند، تا ئێستا هیچ بریندار و گیانلەدەستدانێکمان بەهۆی ئاگرەکەوە نەبووە.
سەرۆکی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی گیلان ڕایگەیاند، لە لایەن پزیشکی دادوەرییەوە بەدواداچوون بۆ هۆی گیانلەدەستدانی ئەو کەسانە دەکرێت.

3 مانگ و 29 ڕۆژ و 19 کاتژمێر و 9 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

مردنی ٨ کەس بە هۆی ئاگرکەوتنەوەیەکی گوماناوی لە نەخۆشخانەیەکی ڕەشت

مردنی ٨ کەس بە هۆی ئاگرکەوتنەوەیەکی گوماناوی لە نەخۆشخانەیەکی ڕەشت

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی