سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، جۆ بایدن، له نامه‌یه‌كدا بۆ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌مه‌ریكا پابه‌نده به پشتیوانیكردنی هێزی پێشمه‌رگه و هه‌رێمی كوردستان هاوبه‌شێكی گرنگی ئه‌مه‌ریكایه.
تێکۆشان نێت: له نامه‌یه‌ک دا بۆ کاک نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان جۆبایدین سه‌رۆکی ویلایه‌ته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا، رایگه‌یاندوه که هه‌رێمی کوردستان هابه‌شتێکی گرنگی ئێمه‌یه و ئێمه به‌رده‌وام ده‌بین له پاراستن و پشتیوانی کردن له هه‌رێمی کوردستان و هێزه‌کانی پێشمه‌رگه. ئه‌وه‌ش هاتووه: بايدن هێرشه مووشه‌كييه‌كه‌ى سه‌ر هه‌ولێرى ئیدانه كردووه و ستايشى خۆى بۆ هه‌ماهه‌نگيى پته‌و و دوورودرێژى هه‌رێمى كوردستان و ئه‌مه‌ريكا نيشان داوه، هه‌روه‌ها پابه‌نديى ئه‌مه‌ريكاى به به‌رده‌واميى پشتگيريى هێزه ئه‌منييه‌كانى عێراق و پێشمه‌رگه، دووپات كردووه‌ته‌وه.