تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

کوشتنی دڕندانەی ژنێکی لاو لە پیرانشار

کوشتنی دڕندانەی ژنێکی لاو لە پیرانشار
دەنگی خەباتی کوردستان

بەرەبەیانیی ئەمرۆ یەکشەممە ٢٧ی جۆزەردان ۱۴۰۳، لەیلی پایموزد، تەمەن ٣٢ ساڵ و خەڵکی گوندی "خورینج" سەر بە شاری پیرانشار بەهۆی سووتانی جەستەی بە ڕێژەی (سەرووی ٩٠٪) لە نەخۆشخانەی خومەینیی شاری ورمێ گیانی دا.
بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوە هەواڵیەکان، ئەو ژنە قوربانییە کە دایکی دوو منداڵی کچ بووە، بەرەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە ٢٣ی جۆزەردان ۱۴۰۳، لەلایەن شوەکەی بە ناوی موراد ڕەسووڵ ڕەوەندە لە باخی شوێنی کارەکەیان بە ڕشتنی بەنزین بەسەریدا ئاگر دراوە.
ئەو ژن و مێردە پێشتر پێکەوە ناکۆکییان بووە و لەیلی پایموزد لەم دواییانەدا دوای چەند مانگ گەڕانەوە بۆ ماڵی دایک و باوکی، بە نێوانگیریی ڕیش سپییەکان گەڕابووەوە بۆ لای هاوژینەکەی.
تاوانبار دوای کوشتنی هاوژینەکەی، تەرمە سووتاوەکەی لە بەردەمی ماڵی دایک و باوکی ناوبراو بەجێی هێشتووە و بۆ خۆی هەڵاتووە. قوربانی لەلایەن کەسوکارەکانییەوە بە هەلیکۆپتەر بۆ یەکێک لە ناوەندە دەرمانییەکانی شاری ورمێ گواسترابووەوە کە بەداخەوە ئەمڕۆ بە هۆی سەختی برینەکانی گیانی داوە.

2 مانگ و 22 ڕۆژ و 15 کاتژمێر و 40 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

کوشتنی دڕندانەی ژنێکی لاو لە پیرانشار

کوشتنی دڕندانەی ژنێکی لاو لە پیرانشار

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی