تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

وریایی پێدانی سێ وڵاتی ئوروپایی سەبارەت بە مەترسییەکانی دەستپێگەیشتنی ڕژیمی ئێران بە چەکی ئەتۆمی

وریایی پێدانی سێ وڵاتی ئوروپایی سەبارەت بە مەترسییەکانی دەستپێگەیشتنی ڕژیمی ئێران بە چەکی ئەتۆمی
دەنگی خەباتی کوردستان

ڕۆژی شەممە ٢٦جۆزەردان١٤٠٣، سێ وڵاتی ئاڵمان، بریتانیا و فەرانسە بە پشتبەستن بە ڕاپۆرتی ئەم دواییەی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی سەبارەت بە فراوانبوونی چالاکییەکانی دەسەڵاتی ئاخوندی ئێران ڕاگەیەندراوێکیان بڵاو کردەوە.
ئەو سێ وڵاتە چالاکیی نایاسایی رژیم لە دانانی سانتریفیووژی نوێ لە دامەزراوەکانی فردۆ و نەتەنزیان مەحکوم کرد و نیگەرانیی خۆیان لە مەترسییەکانی دەستپێگەیشتنی رژیمی ئێران بە چەکی ئەتۆمی دەربڕی.
لەو ڕاگەیەندراوەدا بریتانیا، ئەڵمان و فەرانسە وەبیریان هێنایەوە کە پاشەکەوتی پیتێنراوی ئۆرانیۆمی و توانای پیتاندنی رژیمی ئێران بە شێوەیەکی بەرچاو سنووری پەیماننامەی بەرجامی تێپەڕاندووە، بەڵام بە کردەوە نوێیەکانی رژیمی ئێران، پێشێلکردنی بەڵێنەکانی بەرجام لەوە زیاتریش دەڕوات.
ئەمە لە كاتێكدایە کە ڕێبەرانی وڵاتی "گرووپی حەوت" هۆشدارییان بەو رژیمی  سەبارەت بە بەرەوپێشبردنی بەرنامەی پیتاندنی ئەتۆمی داوە.

2 مانگ و 22 ڕۆژ و 18 کاتژمێر و 52 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

وریایی پێدانی سێ وڵاتی ئوروپایی سەبارەت بە مەترسییەکانی دەستپێگەیشتنی ڕژیمی ئێران بە چەکی ئەتۆمی

وریایی پێدانی سێ وڵاتی ئوروپایی سەبارەت بە مەترسییەکانی دەستپێگەیشتنی ڕژیمی ئێران بە چەکی ئەتۆمی

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی