تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

زیندانییانی سیاسی هێڵی پێشەوەی خەباتن

زیندانییانی سیاسی هێڵی پێشەوەی خەباتن
دەنگی خەباتی کوردستان

ژمارەیەک لە پەنابەران، زیندانیان و چالاکانی سیاسی، چالاکانی مافی مرۆڤ و ژینگەپارێزی، بە ناردنی نامەیەک بۆ کۆنفرانسی "پشتیوانیکردن لە زیندانییانی سیاسی"، کە لە ١٦ی ژوئن لە شاری تۆرێنتۆ بەڕێوەدەچێت، پێداگریان لەسەر پێویستیی پشتیوانیکردنی لە زیندانییانی سیاسی کردەوە و ئەوانیان بە هێڵی پێشەوەی خەبات لە دژی رژیم ئێران ناو برد.
لەم نامەیەدا وێڕای ئاماژەدان بە پێویستیی دروستکردنی "تۆڕێکی پشتیوانیی فراوان" بۆ پاڵپشتیکردنی زیندانییانی سیاسی، لە ئەگەری بەدەستهێنانی دەسەڵاتی "ڕاستی توندڕەو" لە وڵاتانی ئەوروپا و لە ئەنجامدا فشاری زیاتر لەسەر پەنابەران و زیندانیانی سیاسی پێشوو لەم وڵاتانەدا، هۆشداری دەدرێت.
لە بەشی کۆتایی ئەم نامەیەدا داوا دەکرێت گروپێکی کاری کە پێکهاتبێت لە پارێزەران و ئەندامانی پەرلەمانی کەنەدا و چالاکانی سیاسی و مافی مرۆڤ بەمەبەستی هاوکاریکردن و پشتیوانیکردنی پەنابەران و زیندانیانی سیاسی پێكبهنرێت.

3 مانگ و 21 ڕۆژ و 19 کاتژمێر و 40 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

زیندانییانی سیاسی هێڵی پێشەوەی خەباتن

زیندانییانی سیاسی هێڵی پێشەوەی خەباتن

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی