ڕۆژی شەممە ۲۶ جۆزەردان ۱۴۰۳، کازم غەریبئابادی، سکرتێری ستادی مافی مرۆڤ، ڕایگەیاند کە حەمید نووری کە لە ساڵی ٩٨ەوە لە سوئێد زیندانی کراوە، ئازاد کراوە بۆ ئێران گەڕاوەتەو.
لە ئاڵوگۆڕی زیندانییانی لە نێوان ڕژیمی ئێران و سوید حەمید نووری یاریدەدەری پێشووی دادستانی دەزگای جینایەتکاری قەزایی ڕژیمی ئێران لەبەرانبەر ئازادکردنی یۆهان فلۆدروس و سەعید عەزیزی ئازاد کرا.
هاوکات هەواڵدەریی فەرمی عومان ڕایگەیاند کە بە نێونجیگەری ئەم وڵاتە، ڕژیمی ئێران و سوید لەسەر ئازادکردنی هاوبەشی ئەو زیندانییانە، ڕێک کەوتوون.
دادگای سوئێد پێشتر سزای زیندانی هەتاهەتایی بەسەر حەمید نووریدا بە تاوانی "پێشێلکردنی توندی یاسای مرۆیی نێودەوڵەتی و کوشتن دەر کردبوو.