تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

پەیامی سكرتێری گشتی سازمانی خەبات بە بۆنەی جێژنی قوربانی پیرۆز

پەیامی سكرتێری گشتی سازمانی خەبات بە بۆنەی جێژنی قوربانی پیرۆز
دەنگی خەباتی کوردستان

بە بۆنەی جێژنی قوربان، لە لایەن خۆم و هاوباوەڕانم لە سازمانی خەبات، پیرۆزبایی گەرم بە هاونیشتمانیانی موسڵمان لە كوردستان، ئێران و جیهان، خانەوادەی شەهیدانی ڕێگەی ئازادیی،زیندانیانی سیاسی و تێكۆشەرانی ڕێگەی ئازادیی و ڕزگاریی پێشكەش دەكەم.
داواكارم موسڵمانانی كوردستان و مامۆستایانی ئایینی ئیسلام لەگەڵ بەجێ هێنانی ئەركی ئایینی و ئیسلامی، لە خەباتی شێلگیرانە لە پێناو ئازادیی بۆ گەلی زوڵم لێكراو، وە ماف پێشێلكراوی كوردو لە تێكۆشان بەرانبەر دەسەڵاتی دیكتاتۆری ئاخوندی و خائینان و خۆفرۆشان بەردەوام بن.
لە كاتێكدا موسڵمانی كوردستان جێژنی پیرۆزی قوربان بەرز ڕادەگرن، لە هەمان كاتدا ئەو پەیامە گەورەیەی جێژنی قوربان، كە فیداكاری و گیان بەخشین و قوربانیدانە لە پێناو ئامانجە پیرۆزو بە نرخەكاندا، كاری پێی دەكەن و بە جێی دەگەێنن. بێگومان هەر لە بەر ئەو پەیام و ڕاسپاردە پیرۆزانە، پێویستە لەگەڵ خەبات و كۆڵ نەدان لە پێناو ئازادی و ڕزگاریی، ڕێگە لە پیلانگێڕیەكانی ڕژیمی دیكتاتۆری ئاخوندی و هەوڵە ئاژاوەگێڕیەكانی لە ناو چین و توێژەكانی كۆمەڵگەی كوردەواری و بە تایبەت لە ناو موسڵمانانی كوردستان و ئێران و مامۆستایانی ئایینی بگیرێ‌.
لەگەڵ پیرۆزبایی دوبارە
سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران
سكرتێری گشتی 
بابەشێخ حوسەینی
۲۶ی جۆزەردانی ۱۴۰۳ كۆچی خۆری

5 مانگ و 5 ڕۆژ و 22 کاتژمێر و 35 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

پەیامی سكرتێری گشتی سازمانی خەبات بە بۆنەی جێژنی قوربانی پیرۆز

پەیامی سكرتێری گشتی سازمانی خەبات بە بۆنەی جێژنی قوربانی پیرۆز

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی