بەپێی ڕاپۆرتەکان, ناوەندە سەرکوتکەرەکانی دەسەڵات لە فشار خستنە سەر خانەوادەی شەهید ژینا ئەمینی بەردەوامن.
خانەوادە ئەمینی دوای بەندکرانیان لە ماڵەكەیاندا لە ساڵڕۆژی شەهید کرانی ژینا ئەمینی، تا ئێستاش لە ژێر کۆنترۆڵ و چاودێریی هێزە ئەمنیە بەکرێگیراوەکانی ڕژیم دان.
ئەمجەد ئەمینی; باوکی ژینا ئەمینی بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە ٢٥ی خەرمانان هاوكات لەگەڵ ساڵیادی شەهید کرانی کچەکەیدا، لە لایەن بەکرێگیراوانی سپای ترۆریستی پاسدارانەوە گیرا و دوای لێپرسینەوە و هەرەشە ئازاد کرا.
لە پاش ئەو ڕوژەوە خانەوادەی ئەمینی بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک لە ژێر گەمارۆیەکی ئاشکرای ڕژیم و هێژە سەرکوتکەرەکانی بوون و ئەندامانی ئەو خانەوادەیە مافی دەرچوونیان لە ماڵەوە نەبوو.