تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

گۆڕانی سزای بەندکرانی جەماڵ عەلیزادە بە ڕێی باز

گۆڕانی سزای بەندکرانی جەماڵ عەلیزادە بە ڕێی باز
دەنگی خەباتی کوردستان

بەپێی راپۆرتیە سەرچاوە هەواڵیەکان، جەماڵ عەلیزادە کە بە هەژمارکردنی ماوەی ڕاگیرانی لە گرتووخانەی ئیتلاعات تروریستی رژیم ، نیوەی سزای ٣٠ مانگ بەندکرانی سەپێندراو بە سەریدا لە بەندیخانەی نەغەدە بەسەر بردبوو، بە ڕەزامەندیی دادگای رژیم سزاکەی بۆ ڕێی باز گۆڕدراوە و باقی ماوەی سزای بەندکرانەکەی لە دەرەوەی بەندیخانە تێپەڕ دەکات.
جەماڵ عەلیزادە لە ڕەوتی بزووتنەوەی ژن ژیان ئازادی لە لایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی رژیمی ئێران لە پیرانشار گیراو دوای ٤ مانگ، بە دانانی بارمتەی ٣ ملیار تمەن و بە شێوەی کاتی و هەتا تەواو بوونی پرۆسەی دادگایی کردنەکەی لە بەندیخانەی ناوەندی نەغەدە ئازاد کرا.
جەماڵ عەلیزادە لە لایەن دادگای بەناو شۆڕشی رژیم لە مەهاباد بە تۆمەتی ساختەی هاوکاری لەگەڵ میدیاکان بۆ دژایەتی رژیم، ٣٠مانگ سزای بەندکرانی بەسەردا سەپابوو.

4 مانگ و 3 ڕۆژ و 1 کاتژمێر و 47 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

گۆڕانی سزای بەندکرانی جەماڵ عەلیزادە بە ڕێی باز

گۆڕانی سزای بەندکرانی جەماڵ عەلیزادە بە ڕێی باز

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی