تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

ڕژیمی ئێران ڕێژەی پیتاندنی ئورانیۆم دەباتە سەرەوە

ڕژیمی ئێران ڕێژەی پیتاندنی ئورانیۆم دەباتە سەرەوە
دەنگی خەباتی کوردستان

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕۆیتێرز، ڕژیمی ئێران لە کاردانەوەی سەبارەت بە بڕیارنامەکەی ڕۆژانی پێشووی شۆرای حوکامی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکەیی، تواناکانی بۆ پیتاندنی ڕێژەیەکی زیاتر لە ئورانیۆمی بردووەتە سەرەوە.
ئەم هەواڵدەرییە بریتانیاییە ڕۆژی چوارشەممە ٢٢ی جۆزەردان ۱۴۰۳ لە زاری پێنج دیپلۆمات کە داوایان کردووە ڕۆیتێرز ناویان ئاشکرا نەکات ڕایگەیاندووە که ڕژیمی ئێران دەیهەوێت ڕێژەیەکی زیاتر لە سانتریفیووژەکان بۆ پیتاندنی ئورانیۆم لە یەکێک لە دامەزاروە ناوکییەکانی لەژێر زەویدا زیاد بکات.
شۆرای حوکامی ئاژانس، ١٦ی جۆزەردانی ۱۴۰۳ ئەمساڵ بە پێشنیاری بریتانیا، فەڕانسە و ئاڵمان پێشنووسی بڕیارنامەیەکی پەسەند کرد کە داوا لە دەسەڵاتدارانی ڕژیمی ئێران دەکات ڕێگە بە کارناسانی باڵای ئاژانس بدات بچنە ئێران و وڵامدەری پرسیارەکانی ئاژانس سەبارەت بە دۆزینەوەی ماددەی ناوکی لە دوو سایتی ڕانەگەیەندراودا بێت.

4 مانگ و 4 ڕۆژ و 1 کاتژمێر و له‌مه‌وپێش‌

ڕژیمی ئێران ڕێژەی پیتاندنی ئورانیۆم دەباتە سەرەوە

ڕژیمی ئێران ڕێژەی پیتاندنی ئورانیۆم دەباتە سەرەوە

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی