تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

رادەستکرانی هاووڵاتییەکی بەساڵاچوو بۆ زیندانی نەغەدە بە مەبەستی تێپەڕاندنی حوکمی زیندان

رادەستکرانی هاووڵاتییەکی بەساڵاچوو بۆ زیندانی نەغەدە بە مەبەستی تێپەڕاندنی حوکمی زیندان
دەنگی خەباتی کوردستان

هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "محەممەدئەمین محەممەدی"، تەمەن ٦١ساڵ و خەڵکی شاری پیرانشار بۆ تێپەڕاندنی حوکمی دوو ساڵ زیندانییەكەی بۆ زیندانی نەغەدە گوازرایەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی سەرچاوە هەوالێەکان، بە پشتبەستن بە سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم هاووڵاتییە بەساڵاچووە پێشتر لە لایەن دادگای بەناو ئینقلابی رژیم لە پیرانشارەوە بە تۆمەتی ساختەی "هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی  دژ بە رژیمی ئێران دوو ساڵ زیندان بەسەریدا سەپا بوو.
ئەو سەرچاوە ئاگادارە زیادی کرد: ناوبراو پێشتر بەرانبەر بە بڕیاری دادگا ناڕەزایەتیی دەربڕیوە، بەڵام دادگای تێهەڵچوونەوە حوکمی دوو ساڵ زیندانیکردنی دووپات کردەوە.
محەممەدئەمین محەممەدی خەڵکی گوندی تەمەرچین سەر بە پیرانشارە، ڕۆژی ١٣ی خەرمانانی ساڵی ڕابردوو، بەبێ فەرمانی دادگا لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕژیمەوە گیراو بۆ لێپرسینەوە بۆ گرتووخانەی ئیتلاعاتی ورمێ ڕاگوێزرا.
ئەم هاووڵاتییە کوردە دوای ٧٥ ڕۆژ لە گرتنی، بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو.

2 مانگ و 25 ڕۆژ و 21 کاتژمێر و 9 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

رادەستکرانی هاووڵاتییەکی بەساڵاچوو بۆ زیندانی نەغەدە بە مەبەستی تێپەڕاندنی حوکمی زیندان

رادەستکرانی هاووڵاتییەکی بەساڵاچوو بۆ زیندانی نەغەدە بە مەبەستی تێپەڕاندنی حوکمی زیندان

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی