بەپێی بەڵگەی بانگکرانەکە کە لە ڕۆژی ٢٢ی جۆزەردانی ١٤٠٣دا لەلایەن لقی ٤ی جێبەجێکردنی سزای کەیفەریی دادسەرای گشتی و با ناو ئینقلابی رژیم لە ئیلامەوە دەرکراوە و بە ساسان چەمەنئارا ڕاگەیەندراوە، داوا لە ناوبراو کراوە کە هەتا ١٠ ڕۆژ لە دەرکردنی بەڵگەی بانگکرانەکەی، بە مەبەستی پێبژاردنی سزا نەختییەکەی ئامادە بێت.
ڕۆژی هەینی ١١ی جۆزەردانی ١٤٠٣، مریەم کیان ئێرسی، پارێزەری ساسان چەمەنئارا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئیکس باسی لە تووشبوونی بریگرتەکەی بە نەخۆشیی "پێسۆریازیس" کرد و ڕایگەیاند: "ساسان چەمەنئارا وەک باقی چالاکانی دیکە پاش ئازادبوون لە بەندیخانە، ماوەیەکە تووشی نەخۆشیی خۆبەرگری (پێسۆریازیس) بووە. دووبارەبوونەوەی ئەمجۆرە نەخۆشییە لە نێوان بەندکراوانی سیاسی جێگای پرسیارە و بووەتە هۆی نیگەرانیی کۆمەڵگەی مەدەنی."
ناوبراو بە تۆمەتی ساختەی تەبلیغات دژ بە رژیم لە بەرژەوەندیی گرووپەکان و میدیا دژبەرەکان، سێ مانگ بەندکرانی تەعزیری و پێبژاردنی ٢٠ میلیۆن تمەن بە سەریدا سەپاوە.