تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

پەیامی پیرۆزبایی سكرتێری گشتی سازمانی خەبات بە بۆنەی یادی لە دایك بوونی حەزرەتی موحەممەد پێغەمبەری ئیسلام

پەیامی پیرۆزبایی سكرتێری گشتی سازمانی خەبات بە بۆنەی یادی لە دایك بوونی حەزرەتی موحەممەد پێغەمبەری ئیسلام
ده‌نگی خه‌باتی کوردستان

بە بۆنەی جێژنی مەولود یادی لە دایك بوونی حەزرەتی موحەممەد پێغەمبەری ئیسلام درودی خودای لێ‌ بێ‌، گەرمترین پیرۆزبایی بە موسڵمانانی كوردستان، ئێران و جیهان پێشكەش دەكەم.
لە گەڵ جێژن و شادی بە بۆنەی یادی دایك بوونی پێغەمبەری ئیسلام، ئەوەشمان بیردێنێتەوە كە بەربەرەكانێ‌ و بەگژدا هاتنەوەی ستەمگەران و دیكتاتۆران ئەركێكی نیشتمانی و نەتەوەییەو لە راسپاردەكانی ئیسلام و حەزرەتی موحەممەدە.
داوا لە جەماوەری موسڵمانی كوردستان دەكەم هاوكات لە گەڵ جێژن و شادی بە بۆنەی یادی لە دایك بوونی پێغەمبەری ئیسلام، وەك هەمیشە شێلگیرانە لە پێناو هاتنە دیی ئازادی و ڕزگاریی تێ‌ بكۆشن.
دووبارە پیرۆز بێ‌ یادی لە دایك بوونی پێغمبەری ئیسلام 
سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران
سكرتێری گشتی
بابەشێخ حوسەینی
5 ی ڕەزبەری 1402 كۆچی خۆری

11 مانگ و 10 ڕۆژ و 21 کاتژمێر و 55 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

پەیامی پیرۆزبایی سكرتێری گشتی سازمانی خەبات بە بۆنەی یادی لە دایك بوونی حەزرەتی موحەممەد پێغەمبەری ئیسلام

پەیامی پیرۆزبایی سكرتێری گشتی سازمانی خەبات بە بۆنەی یادی لە دایك بوونی حەزرەتی موحەممەد پێغەمبەری ئیسلام

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی