تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

یادی سەروەری گەل شه‌هید جه‌لال وه‌ته‌ن دوست

یادی سەروەری گەل شه‌هید جه‌لال وه‌ته‌ن دوست
دەنگی خەباتی کوردستان

 
یادی سەروەران 
یادی سەروەری گەل شه‌هید جه‌لال وه‌ته‌ن دوست

دێی ماماڵ وەك هەموو گوندو دێهاتەكانی كوردستانی ئازیز، خاوەنی ڕۆڵەی بە جەرگ و تێكۆشەرە كە لە پێناو ئازادیی و بەختەوەری گەلی كورد، دەست لە ژیانی ئاسایی هەڵدەگرن و بە فیداكاری و گیان بازی سەربەرزی بۆ خۆیان و دانیشتوانی كوردستان تۆمار دەكەن. 
گوندی ماماڵ مەكۆی شێرە كوڕان و شێرە كچانی دڵسۆزەو دانیشتوانی پاك و دڵسۆزی پشتیوانی سازمانی خەبات و ڕێبازە پیرۆزەكەین. 
یەكێك لە قارەمانانی كەم وێنەی خەباتی مافخوازی و ئازادیخوزای شه‌هید كاك جه‌لال وه‌ته‌ندوست لە دایک بووی ئاوایی (ماماڵ)ی ناوچه‌ی ده‌شته‌تاڵی بانه‌یە.  
شەهید جەلال،شۆڕشگێڕێکی بە جەرگ و قارەمان، ئه‌و لاوه‌ دڵپاك و ئازادیی خوازه‌، وەک هەر لاوێکی کوردستان زەبرو زەنگ لە دژی گەلەکەی لە لایەن داگیرکەرانی کوردستان ئازاری دەدا، هەر بۆیە بۆ  نەهێشتنی مەینەتی و ئازار لە سەر گەلی كورد به‌شداریی له‌ خه‌باتی ڕه‌وادا كردو  چه‌کی شه‌ره‌فی کرده‌ شانی و ئازایانه‌ هاته‌ مه‌یدانی تێکۆشانه‌وه‌.
له‌ دوای هێرشی دووه‌می هێزه‌ داگیرکه‌ره‌کانی ڕژیمی خومه‌ینی بۆ سه‌ر کوردستان و هه‌ڵگیرسانه‌وه‌ی شه‌ڕی داسه‌پاو، پادگانی بانه‌ له‌ لایه‌ن ڕۆڵه‌ ئازا و فیداکاره‌کانی گه‌لی کورده‌وه‌ گه‌مارۆ درا. له‌ شه‌وی ٨ی بانەمەڕی١٣٥٩ دا، شه‌هید جه‌لال و ژماره‌یه‌ك له‌ لاوه‌ خوێن گه‌رمه‌کانی کوردستان کرانه‌ ده‌سته‌ی هێرش بۆ سه‌ر سه‌نگه‌ره‌کانی دژمن له‌ نێو پادگانی (بانه)‌ دا.
شه‌هید جه‌لال وه‌ك لاوێکی نه‌ترس و گیانباز، شێرانه‌ هه‌ڵمه‌تی برده‌ سه‌ر سه‌نگه‌ری دژمن و ده‌ستی لێ وه‌شاندن. له‌و شەڕەدا شه‌هید جه‌لال گوللەیه‌کی چەكی دژمن له‌ سه‌ری درا، هه‌رچه‌ند به‌ زوویی به‌ره‌و شوێنی ده‌رمانیی به‌ڕێ کرا و چه‌ند ڕۆژێکیش له‌ حاڵه‌تی بێهۆشییدا زیندوو مایه‌وه‌، به‌ڵام سه‌ره‌نجام شەهید بوو و  ماڵاوایی له‌ هاوبیر و هاوسه‌نگه‌رانی کرد و ئه‌ویش بوو به‌ ئه‌ستێره‌یه‌کی پڕشنگداری دیکه‌ و له‌ ئاسمانی تێکۆشاندا له‌نێو پۆلی شه‌هیده‌ هه‌میشه‌ زیندووه‌کاندا جێگه‌ی گرت.
هه‌زاران سڵاو له‌ گیانی به‌رز و پیرۆزی شەهید جەلال وەتەن دووست و هەموو شەهیدانی ڕێگەی ئازادیی

1 مانگ و 15 کاتژمێر و له‌مه‌وپێش‌

یادی سەروەری گەل شه‌هید جه‌لال وه‌ته‌ن دوست

یادی سەروەری گەل شه‌هید جه‌لال وه‌ته‌ن دوست

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی