تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

پەیوەست بوونی بەندکراوانی سەقز بە ٢٠ـەمین سێشەممەی نا بۆ لەسێدارەدان

پەیوەست بوونی بەندکراوانی سەقز بە ٢٠ـەمین سێشەممەی نا بۆ لەسێدارەدان
دەنگی خەباتی کوردستان

هاوکات لەگەڵ بیستەمین سێشەممەی نا بۆ لەسێدارەدان، کە بە مەبەستی ناڕەزایەتیدەربڕین بە سزای لەسێدارەدانەکان بە دەستی ڕژیمەوە، ژمارەیەک لە بەندکراوانی سەقز و مەشهەد پەیوەستی ئەم هەڵمەتە بوون و مانیان لە خواردن گرت.
بەپێی زانیارییە بڵاوکراوەکان، بەندکراوانی بەندیخانەکانی ئێڤین، قزڵحەسار، کەرەج، خوڕەماوا، مەشهەد، سەقز، خۆی و نەغەدە لە درێژەی بەڕێووەچوونی مانگرتنەکانی سێشەممەی نا بۆ لەسێدارەدان، بۆ بیستەمین حەوتوو، مانیان لە خواردن گرت.
ئەم بەندکراوانە بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک ڕایانگەیاندووە کە ڕژیمی ئێران لە حەوتووی ڕابردوو دا لانیکەم ٨ کەسی لە سێدارە دا و بە دەرکردنی سزای لەسێدارەدان بۆ مامۆستا محەممەد خزرنژاد کە تەنیا بەرگریی لە بزووتنەوەی ڕەوای خەڵک لە ساڵی ١٤٠١دا کردبوو، سەلماندی کە لە هیچ دۆخێکدا دەست لە سەپاندن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان هەڵناگرێ.
لە بەیاننامەكەدا هاتووە کە ڕژیم تەنانەت لە کاتی "شانۆی هەڵبژاردنەکان"دا وازی لەسەرکوت و لەسێدارەدان نەهێناوە.

2 مانگ و 26 ڕۆژ و 21 کاتژمێر و 22 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

پەیوەست بوونی بەندکراوانی سەقز بە ٢٠ـەمین سێشەممەی نا بۆ لەسێدارەدان

پەیوەست بوونی بەندکراوانی سەقز بە ٢٠ـەمین سێشەممەی نا بۆ لەسێدارەدان

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی