تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

زۆرتر بوونی ڕێژەی کۆچی خوێندکارانی ئێران بۆ تورکیە

زۆرتر بوونی ڕێژەی کۆچی خوێندکارانی ئێران بۆ تورکیە
دەنگی خەباتی کوردستان

لە ساڵی خوێندنی ڕابردوودا نزیکەی ٢٣ هەزار خوێندکاری ئێرانی لە زانکۆکانی تورکیە لە قۆناغی جیاجیادا دەیانخوێند.
بەگوێرەی هەواڵدەریی ئانادۆڵو، تورکیە لەم ساڵانەی دواییدا بووەتە شوێنی سەرەکیی خوێندکارانی ئێرانی و لە نێو ئەو ١٠٠ هەزار ئێرانییەی کە ساڵی ڕابردوو بۆ درێژەدان بە خوێندن چوونەتە دەرەوەی وڵات، نزیکەی لەسەدا ٢٣یان لە زانکۆکانی تورکیە و لەوانە ئیستانبوڵ، ئانکارا و ئیزمیر خوێندوویانە.
ڕۆژنامەی "هفت صبح" نووسیویەتی، تا ئێستا مەبەستی زۆربەی ئێرانییەکان بۆ درێژەدان بە خوێندن، ئەمریکا، کەنەدا، ئیتاڵیا، ئەڵمان و مالیزی بووە، بەڵام ئامارە نوێیەکان دەریدەخەن کە تورکیە زۆرترین خوێندکاری ئێرانی وەرگرتووە.
 دوای تورکیە، کانەدا بە نزیکەی ۲۱ هەزار خوێندکاری ئێرانی، دووەم شوێنی مەبەستی ئێرانییەکانە.
لە ساڵانی ڕابردوودا بەشێکی زۆر لە گەنجانی ئێرانی بۆ درێژەدان بە خوێندن، بە تایبەت لە بوارەکانی تەکنیکی، هونەری و زانستە کۆمەڵایەتییەکان ڕوویان لە ئیتالیا کردووە و ئێستا بوونەتە چوارەم ژمارەی دانیشتوانی خوێندکاری نێودەوڵەتی لە ئیتالیا.

2 مانگ و 26 ڕۆژ و 21 کاتژمێر و 29 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

زۆرتر بوونی ڕێژەی کۆچی خوێندکارانی ئێران بۆ تورکیە

زۆرتر بوونی ڕێژەی کۆچی خوێندکارانی ئێران بۆ تورکیە

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی