بەپێی دوایین ڕاپۆرتی دەیتای بازی ئێران، ئەمساڵ خامنەیی ١٧ هەزار ملیار تمەنی لەژێر ناوی یارمەتی دان بە هەژار و فەقیر وەرگرتوە و بەسەر دامەزراوەکانی سەر بە خۆیدا دابەشی کرد.
ئەمە لە کاتێکدایە کە تەنها لە یەک حاڵەتدا دوو هەزار ملیار تمەن بۆ "بەسیج سازەندگی" تەرخانکراوە.
هەروەها ۲۵۰۰ ملیار تۆمان لە ژێر ناوی "چالاکی لە ناوچە بێبەشەکان" بۆ گرووپە تاوانکارەکانی سەر بە خامنەیی لەژێر ناوی چالاکی لە ناوچە بێبەشەکان تەرخان کراوە.
جگە لەوەش دامودەزگاکانی وەک ستادی جێبەجێکاری خومەینی، بونیادی عەلەوی و بونیادی شەهیدی ڕژیم، لەژێر ناوی پشتیوانیکردنی کردن کە دامەزراندن بە ئەولەویەت لە ناوچە بێبەشەکان پارەیەکی زۆریان وەرگرتووە.
ئەمە لە کاتێکدایە کە بڕی بودجەی تەرخانکراو بۆ چین و توێژە لاوازەکانی کۆمەڵگا وەک کەمئەندامان و نەخۆشە تایبەتەکان زۆر کەمە.