تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

بانگهێشتکردنی ٩ مامۆستای شاری کرمان بۆ دادگای ڕژیم

بانگهێشتکردنی ٩ مامۆستای شاری کرمان بۆ دادگای ڕژیم
دەنگی خەباتی کوردستان

لە درێژەی فشارەکان بۆ سەر تێکۆشەرانی سەندیکای بزووتنەوەی مامۆستایان، ٩ چالاکی سەندیکای مامۆستایانی پارێزگای کرمان بانگهێشتی لقی پێنج دەسەڵاتی قەزایی ڕژیم لە ئەم پارێزگایە کران. 
 بەپێی ڕاپۆرتی ئەنجومەنی هاوئاهەنگی ڕێکخراوە فەرهەنگیەکانی ئێران، ناوی مامۆستایانی بانگهێشتکراو بەم شێوەیەن: شەهناز ڕەزایی، زەهرا عەزیزی، میترا نیکپوور، فاتیمە یەزدانی، لەیلا ئەفشار، مەجید نادری، محەمەد ڕەزا بێهزادپوور، حوسێن ڕەشیدی، محەمەد مۆستەعلا زادە.
لە ساڵی ١٤٠٠ەوە ئەم چالاکانی سەندیکای مامۆستایان، دوابەدوای شەپۆلی سەرکوتکردنی مامۆستایان، لەگەڵ ئیدارەی ئیتلاعاتی ترۆریستیی سپای پاسدارانی ڕژیم، پۆلیسی بەناو ئەمنی ڕژیم و دەستەی پێشێلکارییەکانی پەروەردەی ڕژیم، ڕووبەڕووی چەندین دۆسیە بوونەتەوە. 
شایانی باسە مەجید نادری، محەممەد ڕەزا بێهزادپوور و حوسێن ڕەشیدی دوای دانانی کەفالەت لە زیندان ئازاد کران.

1 مانگ و 16 ڕۆژ و 2 کاتژمێر و 18 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بانگهێشتکردنی ٩ مامۆستای شاری کرمان بۆ دادگای ڕژیم

بانگهێشتکردنی ٩ مامۆستای شاری کرمان بۆ دادگای ڕژیم

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی