بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوە هەواڵیەکان، ڕۆژی یەکشەممە ٢٠ی جۆزەردان١٤٠٣، حەسەن باقری تەمەن ٤١ ساڵ بۆ دادگای رژیم لە ئیلام بانگکراوە و دوای سێ سەعات لێپرسینەوە و پێڕاگەیاندنی تۆمەتی وەپاڵنراوی، هەوڵدان دژی ئاسایشی نەتەوەیی، بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کراوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی نزیک لە خانەوادەی باقری، دەزگای گەندەڵی قەزایی رژیم لە ئیلام سەبارەت بە پێداچوونەوە لەسەر چارەنووسی براکەی و چوونە دەرەوەی لە وڵات بەم مەبەستە بە حەسەن باقری هۆشداریان داوە.
شایانی باسە کە چارەنووسی حوسێن باقری ناسراو بە ژاکان باران، شاعیر، چالاکی مەدەنی و سیاسی بە تێپەڕبوونی سێ مانگ تا ئێستا نادیارە و ئەگەری هەیە کە لەلایەن تروریستەکانی رژیمی ئێرانەوە قوربانیی سیاسەتی بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێی کرابێت.