تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

بەشودانی زۆرەملێ بوو بە هۆکاری خۆکوشتنی کچێکی مێرمنداڵ

بەشودانی زۆرەملێ بوو بە هۆکاری خۆکوشتنی کچێکی مێرمنداڵ
ده‌نگی خه‌باتی کوردستان

پەریا تاکستانیزادە وەرمەڵێ، کچێکی مێرمنداڵی تەمەن ١٧ ساڵ و خەڵکی شاری هەرسین سەر بە پارێزگای کرماشان، بە هۆی فشاری خانەوادەکەی بۆ بە زۆر بە شوودانی، کۆتاییی بە ژیانی خۆی هێنا.ڕۆژی یەکشەممە ٢ی ڕەزبەری ١٤٠٢، پەریا تاکستانیزادە وەرمەڵێ، خەڵکی شاری هەرسین،دوای قەبووڵنەکردن و نەچوونەژێرباری بڕیاری خانەوادەکەی بۆ بە زۆر بە شوودانی و پێکهێنانی ژیانی نادڵخوازی خۆی لەگەڵ ئامۆزاکەی ، کۆتاییی بە ژیانی خۆی هێنا.
بەپێی زانیارییەکان، باوکی پەریا لە ژیاندا نەماوە و بە سەرپەرستیی باپیری گەورە بووە کە بەهۆی فشارەکانی باپیری (باوکی باوکی) بۆ بە زۆر بە شوودانی و ناچارکردنی پەریا بۆ پێکهێنانی ژیانی هاوبەشی نادڵخواز، کۆتاییی بە ژیانی خۆی هێنا.
تەرمی ئەو کچە مێرمنداڵە ڕۆژی دووشەممە، ٣ی ڕەزبەز لە گۆڕستانێکی شاری هەرسین  بە خاک سپێردرا

7 مانگ و 24 ڕۆژ و 1 کاتژمێر و 45 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بەشودانی زۆرەملێ بوو بە هۆکاری خۆکوشتنی کچێکی مێرمنداڵ

بەشودانی زۆرەملێ بوو بە هۆکاری خۆکوشتنی کچێکی مێرمنداڵ

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی