تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

یادی سەروەری گەل: شەهید عومەر بەهرامی

یادی سەروەری گەل: شەهید عومەر بەهرامی
دەنگی خەباتی کوردستان

یادی سەروەران 
یادی سەروەری گەل: شەهید عومەر بەهرامی

نووسینی مامۆستا پەژار

رۆژ یەك بە دوای یەكدا تێدەپەڕن و لە بەستەی مانگانەدا دەچێندرێن و لە سندوقی ساڵانەدا دەهاوێژرێن. هەر رۆژە هەنگاوێكە بەرە و  مەرگ و برانەوە و هەر مانگە وچانێكە لە رێی ژیاندا بەرەو نەمان و هەر ساڵە مەنزلگەیەكە بۆ پشوودان و چاو گرم كردنێكی رێبوارانی رێی مەرگ. ژیان هەر ئەوەندەی خۆشە كە دەست پێ دەكەی لەوە بەدوا پەیتا رووداو و مەترسی دەنگت دەدەن بۆ سەفەربۆ بیابانی لە بڕان نەهاتووی مەرگ. ئەو مەرگەی كە زمان دەبەستێ و دلێ پێ زیندوو دەبێتەوە. ئەو مەرگەی كە ناوی مەرگەو بەڵام ژیانی بێ مەرگی پێوەیە. رۆژگار یەك لە دوای یەك، هەنگاون بەرە و نەمانی رواڵەتی و هەر هەنگاوە نێوانی تا مەرگ كەم دەكاتەوە، ژیان دەبزوێ و تاوێك ناوەستێ. دەڵەی زۆر بە پەلەیە كە بگاتە مەرگ. دەڵەی لێی تووڕەیە و دەیەوێ لە ناوی بەرێ، بەڵام ژیان خەیاڵی خاوە، مەرگ لەگەڵ هێزی ژیانی نەبڕاوە، هاوپەیمانە، مەرگ دوژمنی ژیانی راستەقینە نییە، بەڵكو دەركەوانی دەروازەی ژیانی لەبن نەهاتووە. چەند خۆشە كە بە رووسووری و سەربەرزی و شانازییەوە لەو دەروازە تێپەڕی و لە جیهانی نەبڕاوەدا روو بكەیتە وڵاتی سەربەرز و رووسووران. چەند خۆشە كە بەرگەی تێپەڕبوون بۆ وڵاتی بەختەوەرانت بەدەستێكەوە بێت و بەرگەی مانەوەش بە دەستەكەی ترەوە بێت. ئای چەند خۆشە روو بكەیتە ئەوانە كە لە ژیانی كەم تەمەندا سەریان لێ نەشێواو و لە بیری پاشە رۆژی خۆیاندا بوون، ژیانیان بۆ چاكەویست و بەرهەمی چاكەیان لێوەرگرت. ئەم ژیانە كورتەیان كە سەردێری ژیانی نەبڕاوەیە، بە چاكەو لە قازانج بوردوویی رەنگاند. تا مەبەستیش كە ژیانی نەبڕاوەیە، وەبیر بێتەوە. چاكە چەند زۆرن و چەندەی رێگر و بەرگرو كۆسپ لە رێدان، كێ بێ بچێ گوڵی چاكەیەك بچنێ و دڕكی گوناه و تاوان لە پەنجەی هەڵ نەچەقێ؟ وەك لەلای گوڵ درك هەیە لەلای چاكە گوناە هەیە. تۆ بڵێی چاكەیەك هەبێ كە یەك دانە بێ بەڵام لە بڕی هەموو چاكەیەك كەوێت و دەركی گوناە ئاگردا. چاكەیەك بێت كە خەڵك لە ژێر سێبەریدا بحەسێنەوەو ستەم  رادا و بارانی رەحمەت و دادگەری بە دوادابێ، چاكەیەك بێت كە بایەخ بدا بە ژیانی خاوەنی و رووی پێ لە كۆڕی بەختەوەرانی ئەو جیهانە بكات. بەڵێ هەیە. چاكەیەك لە رێی ئینساندا كە بۆ بەختەوەری هەڤاڵان پەلە لە ژیانی كورتی خۆی دەكاو گیانی لە پێناو دادگەری و لاچوونی ستەم و دابین بوونی عەداڵەتدا دادەنێ، شەهادەت كە بەرگی سوور و لەشی لە خوێندا شەڵاڵ، بەرگەی تێپەربوونە لە دەرگای مەرگەوە بەرەو وڵاتی بەختەوەران،لە پێغەمبەران و پیاوچاكان، دەڵێن ئەو كەسەی كە گیان دەبەخشێ لە هەموو كەس دلاوەرترە، بەڵێ ئەو كەسەی كە گیان لە پێناو راستی و دادگەری دادەنێ، بە گیان كڕیاری چاكەیە و بە خوێنی گەشی هەموو تاوانی لە خۆ شتۆتەوە، بە تایبەت شەهیدانی كوردستان كە پلەیان بەرزە، چەندە ستەمگەرانی كوردستان پلەیان نزمە و چەندە ستەمگەرانی كوردستان سەر نەوین لە بارەگای خوادا، ئەوان ئەوەندە سەربەرزن لە دیوانی پەروەردگاری دادگەردا. شەهیدانی كوردستان كە بۆ رزگاری وڵات و ئازادی گەلەكەیان چش لە ژیانی خۆیان دەكەن دەروازەی بەهەشتی بەرینیان بۆ كراوەتەوە، بە تایبەت شەهیدانی سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران كە دڵیان بە نووری ئیمان بە خوا و باوەر بە رەوای خەباتەكەیان و ئازادی نیشتمانی ئازیزیان رووناكە،كۆسپێك و دڕدۆنگیەك لە رێی خۆیاندا نابینن بەرەو فردەوسی بەرین. ناویان لە جیهان لە بیر گەل ناچێ. باسی هەر كام دەكەی كە دنیایەك بە باسی رووناك دەبێ حەماسەیان حەماسە دەبزوێنێ چالاكیان موچركە بە لەش دادێنێ، هەر كام رۆڵەی بە ناوبانگی كوردستانن. چۆڵەچرای تاریكە شەوی كوردستانن. باسی كام دەكەی كە ناوازە نەبێ، ئەمڕۆ باسی قارەمانێكی هاوباوەر و هاوسەنگەرێكی خەبات دەكەین كە هەر چەند ماوەی چەند ساڵی لە شەهید بوونی تێدەپەڕێ. بەڵام دیمەنی پڕ لە مەردانەگی لە پێش چاوی هەڤاڵانیدا رادەبوورێ،  ئەم قارەمانە كاك عەمەر بەهەرامییە، كەم لاوی بانە هەیە كە ئەو قارەمانە نەناسێ و بە باسی نەتاسێ. كاك عومەر بەهرامی كوڕی رەحمان خەڵكی شاری بانە لە ساڵی ١٣٣٩ لە شاری بانە لە خانەوادەیەكی رەنجكێش لە دایك بوو. دوایی تێپەڕبوونی تەمەنی منداڵی رووی لە قوتابخانە كرد و بە وریایی و تێكۆشان درێژەی بە خوێندندا و تا ٢ی نەزەری ( دەبیرستان ) خوێند. شەهید عومەر دوایی رووخانی رژێمی پاشایەتی و هاتنە سەركاری رژیمی وەلایەتی فەقێ درەندەخوو وە هێرش بردنی هێزی خوێنمژ بۆ سەر كوردستان دڵی پڕ لە غیرەت و ئازادیخوازی هەڵی نەگرت و ئارامی لێ هەڵگرت كە وێرای لاوە بە شەرەفەكانی كوردستان دەست بداتە خەباتی چەكدارانە و موبارزە لە زستانی ١٣٥٨ دا هاتەناو ریزی پێشمەرگەكانی دەفتەری مامۆستا شێخ عیزەدین و لە دواییدا سازمانی خەباتیان پێك هێنا. شەهید عومەر لاوێك چۆست و چالاك و وریا و بە جەرگ بوو، ئەركی پێشمەرگایەتی وەكو خوی سروشتی لەشان سووك بوو شەهید عومەر بە ئیمان بە مافی رەوای گەلی كوردەوە هاتە مەیدانی خەباتەوە و بڕیاری دەروونی ئەوە بوو كە لە ریزی خەباتدا بمێنێتەوە تا كوردستان سەردەكەوێ یان بە پلەی شەهادەت دەگا. پێی وابوو كە ژیانی لاوانی گەلی چەوساوە كاتێك ژیانە كە لە بەربەرەكانێی دوژمندا بگوزەرێ، بەو بڕیار و بەو باوەڕەوە لە ناو ریزدا بوو وە لە هیچ فیداكارییەك خۆی نەدبوارد شەهید عومەر بۆ شەڕی ٣٨ رۆژەی پادگانی بانە لە بەهاری ١٣٥٩ دا بە دڵی پڕ لە شەوق و شادییەوە ئامادە بوو و زۆر فیداكارانە تێدەكۆشا تا لە سەعات ٩ی شەوی ٤/ بانەمەڕ/ ١٣٥٩ دا بە گوللەی خۆمپارەی دوژمنی داگیركەر پێكرا و سەربەرزی بە خوێنی شەهادەت رەنگاو گیانی پاكی دوای نیو سەعات فڕی بۆ كۆڕی شەهیدانی سوور خەڵاتی كوردستان وە تەرمی پیرۆزی برایە گۆڕستانی شەهیدان لە دێی بۆیەنی خواروو
 هەزاران سڵاو لە گۆڕی پاكی شەهیدانی كورد و كوردستان

5 مانگ و 24 ڕۆژ و 4 کاتژمێر و 32 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

یادی سەروەری گەل: شەهید عومەر بەهرامی

یادی سەروەری گەل: شەهید عومەر بەهرامی

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی