تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

مانگرتن لە خواردنی حەمیدە زارعی لە زیندانی لاکان

مانگرتن لە خواردنی حەمیدە زارعی لە زیندانی لاکان
دەنگی خەباتی کوردستان

بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوە هەواڵیەکان، هاووڵاتیەکی خەڵکی ڕەشت کە چوارشەممەی حەوتووی ڕابردوو، بە بەکارگرتنی توندوتیژی لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕژیم گیرا بوو، بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین مانی لە خواردن گرتوەو ڕایگەیاندووە تا ئازاد نەکرێت، بەردەوام دەبێت لەو مانگرتنەدا. ناوبراو ڕۆژی چوارشەممه ۱۶ی جۆزەردان، پاش بانگهێشت کرانی بۆ دادگای ڕژیم لە ڕەشت، گیراو و ڕادەستی زیندانی لاکانی ڕەشت کرا. خاتوو حەمیدە زارعی پێشتر لەلایەن دەزگای گەندەڵی قەزایی ڕژیم بە تۆمەتی ساختەی تەبلیغات دژ بە دەسەڵات، سزای یەک ساڵ بەندکران بەسەریدا سەپا کە پاشان بۆ ۹ مانگ کەم کرایەوە. هەروەها لە درێژەی ئەو سزایانە دا دووساڵ قەدەغەی ڕۆیشتن بۆ دەرەوەی وڵات و قەدەغەی بوون لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان و دانیشتنی زۆری لە شاری ڕەشت بەسەریدا سەپاوە.

1 مانگ و 17 ڕۆژ و 19 کاتژمێر و 39 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

مانگرتن لە خواردنی حەمیدە زارعی لە زیندانی لاکان

مانگرتن لە خواردنی حەمیدە زارعی لە زیندانی لاکان

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی